تهوهرێكی گرنگی كۆڕبهندی مێپس، ڕێگرییه له فراوانبوونی گرژییهكانی ناوچهكه
ێنجەم کۆڕبەندی مێپس بەڕێوە دەچێت، لە کاتێکدا ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و پڕ لە شەڕ و ئالنگاریدا تێ دەپەڕێت. تهوهرهێكی گرنگی كۆڕبهندەکە، دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریییە لە فراوانبوونی گرژییەکان.
دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت و تا دێت مهترسییهكان زیاتر دهبن؛ شەڕ، زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەی گرتووەتەوە، تا دێت فراوانتر دەبێت و لایەنەکان هەڕەشەی توندتر لەیەکدی دەکەن.
لەم کاتە هەستیار و گرنگەدا، شاری دهۆکی ڕهنگین دەبێتە سەکۆیەک بۆ کۆکردنەوەی سەرکردە باڵا و بڕیار بەدەستەکانی ناوچەکە بۆ گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە و دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ کۆتاییهێان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان.
ئەمڕۆ و سبەینێ، کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراو بە 'مێپس' بە ئامادەبوونی زیاتر لە 120 سەرکردە و کەسایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە زیاتر لە 40 وڵاتی جیاواز لە زانکۆی ئەمەریکی کوردستان، لە دهۆک بەڕێوە دەچێت.
کۆڕبەندی مێپس، ساڵانە بەڕێوە دەچیت، بەڵام ئەوەی وایکردووە ئەمساڵ کۆڕبەندەکە گرنگتر بێتە بەرچاو، دۆخی پڕ لە ئالنگاری و ئاڵۆزی ناوچەکەیە، کە شەڕی ئیسرائیل و غەززە فراوانتر بووە و ئێستا شەڕەکە لوبنانیشی گرتووەتەوە.
هاوکات ئێران و ئیسرائیلیش چەند جارێک مووشەکبارانی یەکتریان کردووە؛ ئەمەش ترسی زیاتری خستووەتە نێو دڵی وڵاتانی ناوچەکە و مەترسی هەیە ئیسرئیل وەک وەڵامێک بۆ گرووپە چەکدارەکان، هێرش بکاتە سەر پێگەکانیان لە نێو عێراقدا.
هەموو ئەمانە وایان کردووە، یەکێک لە بابەتە سەرەکی و گەرمەکانی کۆڕبەندی مێپسی ئەمساڵ، دۆخی ناوچەکە و خۆپارێزی و ڕێگریی بێت لە فراوانتر بوونی ئاگری شەڕەکە.
کۆڕبەندەکە، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی کۆکردنەوەی سەرکردەکانی ناوچەکە، ببێتە پردێکی پەیوەندی و گەنگەشەی دۆخەکە بکات، بیرۆکە و ڕێگەچارەی گونجاویش بخاتە بەردەم لایەنەکان. جگە لەمانە، بەشێکی دیکەی کارنامەی کۆڕبەندەکە تایبەتە بە ڕۆڵی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پرسەکانی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.