"رای بەشێکی هاووڵڵاتییانی سلێمانی لەبارەی کۆرۆنا دەگۆڕێت"

پابەندبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی بە هاووڵاتییانەوە دیارە

K24 - سلێمانی

بەشێکی ھاووڵاتیانی سلێمانی گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی: مەترسیی کۆرۆنا جدییە، بۆیە جیاواز لە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا بازاڕی سلێمانی چۆڵ دەردەکەوێت و پابەندی بە رێنماییە تەندروستییەکانی خۆپارێزیش بە خەڵکەکەوە دیارە.

دووکان و بازاڕ و زۆربەی شوێنەکانی سلێمانی کراوەن، ئەوەشی پابەند نەبێت بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرنا، وەک گۆران قادر، ئەندامی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێ "سزادەدرێت بە داخستنی شوێنەکەی".

گۆڕانی رای هاووڵاتییان لە سلێمانی بەشێکی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا، بەراورد بە هەرێمی کوردستان لەو پارێزگایە تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا (کاتژمێر 02:50ـی چوارشەممە، 10-6-2020 ) هەزار و نۆ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش 26 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

 

هـ.ر.