پەیامنێری کوردستان24: هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەت دەچێتە بەغدا

K24 – هەولێر

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان 24، هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ بەغدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری کوردستان24 کەوتوون، بڕیاره لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، بچێتە بەغدا و لەسەر بنەمای ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دروست ببوو، گفتوگۆ بکەن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان "بەوپەڕی نیازپاکییەوە" ئامادەیی دەربڕیوە بۆ چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و پاراستنی قەوارە و کیانی هەرێمی کوردستان و مافەکانی خەڵکی کوردستان.