پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەڵبژاردەی عێراق ئاشكرا دەبێت

لە بەدواداچوونێكی كوردستان24 پێشبینی دەكرێت زۆرترین یاریزانی كورد بانگهێشت بكرێن

ئاكام هاشم یاریزانی یانەی شورتە
ئاكام هاشم یاریزانی یانەی شورتە

خیسۆس كاساس راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ هەردوو یاریی داهاتوو بەرامبەر هەڵبژاردەكانی كوێت و فەڵەستین بانگهێشتی ئاكام هاشم دەكات، بەگوێرەی بەدواداچوونێكی كوردستان24ـیش هەڵۆ فایەق و هاوڕوون ئەحمەدیش لەژێر هەڵسەنگاندنەكانی كاساس دان و دوو بژاردەی دیكەی بەهێزن بۆ ئەوەی بانگهێشتی لیستی سەرەتایی و كۆتایی شێرەكانی رافیدەین بكرێن.
هەڵبژاردەی عێراق رۆژی 20ـی ئەم مانگە لە یاریگەی نێودەوڵەتی بەسرە میوانداریی كوێت دەكات، دوای پێنج رۆژ بەسەر ئەم یارییە بە دیاریكراوی لە 25ـی ئەم مانگە عێراق لەسەر خاكی عومان دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی فەڵەستین.
بەگوێرەی بەدوادچوونێكی كوردستان24، خیسۆس كاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق گۆڕانكاری لە پێكهاتەكەی كردووە، لەسەرووی هەموویانەوە بڕیاری داوە بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق پشت بە توانایەكانی ئاكام هاشم ئەستێرەی كوردی یانەی شورتە ببەستێت.
لە ئەنجامی بە دواداچوونەكەی كوردستان24 پێشبینی دەكرێت خیسۆس كاساس بۆ لیستی سەرەتایی دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق بانگهێشتی ئەم پێكهاتەیە بكات، هاوڕوون ئەحمەد هاوشانی هەڵۆ فایەق دوو بژاردەی دیكەی كاساسن.

گۆڵپارێزانان: جەلال حەسەن، عەلی كازم و ئەحمەد باسل.
بەرگریكاران: رێبین سۆلاقا، ئاكام هاشم، ئەحمەد مەكەنزی، میرخاس دۆسكی، عەلی فائز، سەعد ناتق، هەڵۆ فایەق، فرانس بترس و زەید تەحسین.
ناوەراستكاران: عەلی جاسم، حوسێن عەبدولكەریم، محەمەد قاسم، ئەمیر عەماری، بەشار ڕەسەن، ئەیمار شێر، پێتەر گۆركیس، هاڕوون ئەحمەد، یوسف ئەمین، محەمەد تائی، ئیبراهیم باییش ئەمجەد عەتوان و زێدان ئیقبال.
هێرشبەران: عەلی یوسف، ئەیمەن حوسێن و موهەنەد عەلی.

هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی مۆندیال هاوشانی كۆریای باشوور، عێراق، ئوردن، فەڵەستین، عومان و كوێت یاریی دەكات.
عێراق لە كۆمەڵەكەی لە كۆی 6 یاری، 3 بردنەوە، 2 یەكسان و شكستێكی هەیە و بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەم دێت، بە جیاوازی 3 خاڵ لە هەڵبژاردەی كۆریای باشووری پێشەنگ دوورە.