جارێکی دیکە فیلم کارتۆنی سیمپسۆن لە پێشبینی کردنی داهاتوو تێوەدەگلێت
دەگوترێت پێشبینی تەقینەوەکەی لوبنانی کردووە
K24- هەولێر:
جارێکی دیکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرێت، فیلم کارتۆنی سیمپسۆن، پێشبینی رووداوێکی دیکەی گرنگی جیهانی کردووە.
بە پێشبینی کردنی بوونی دۆناڵد ترەمپ بە سەرۆکی ئەمەریکا و چەند پێشبینییەکی دیکە، فیلم کارتۆنی سیمپسۆن پرسیاری زۆری دروستکردووە.
لە دوای تەقینەوە گەورەکەی رۆژی سێشەممەی رابردوو لە بەیرووت،جارێکی دیکە دیمەنێکی فیلم کارتۆنەکە ئاماژەی پێکراو و ئەوە بڵاوکرایەوە کە دیسان ئەو فیلم کارتۆنە، پێشبینی رووداوەکەی لوبنانی کردووە.
لە دیمەنەکە دەردەکەوێت، سیمپسۆن یاریەکی ئاگرین دەتەقێنێت بەهۆیەوە تەقینەوەیەکی هاوشێوەی تەقینەوەکەی لوبنان دروست دەبێت.
شارەزایان ئەوە رەتدەکەنەوە و دەڵێن، دیمەنەکە لە دوو بەشی جیاوازی فیلم کارتۆنەکە دروست کراوە و ساختەیە. فیلم کارتۆنەکە پێشبینی تەقینەوەکەی لوبنانی نەکردووە.
simpson’s has predicted lebanon’s explode?
— ??? (@_KlRlE) August 5, 2020
funny how people think the simpsons predicted all events in the world. but who knows they probably planned everything so it looks like a prediction.
just me? aight pic.twitter.com/ci4k3iHr2x
ڤیدیۆ ساختەکە
ڤیدیۆ دروستەکە