کارزان هادی: ڕێگەپێدانی دابەش دوو بۆ یەکەی نیشتەجێبوون بە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەدرێت

کارزان هادی
کارزان هادی

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری ڕێگەپێدانی دابەش دوو بۆ یەکەی نیشتەجێبوون، بۆ چەند گەڕەکێکی هەولێر دەرکراوە، دەشڵێت: لەسەر داوای هاووڵاتییان، ئەو بڕیارە دراوە.

شەممە 28ـی حوزەیرانی 2025، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەسەر داوای هاووڵاتییان و بەگشتاندنێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوای پێداچوونەوە بە تەواوی لایەنەکانی، پێشنیازی دابەش دووی یەکەکانی نیشتەجێبوون، خرایە بەردەم ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانی و بڕیاری لەبارەوە درا، بەپێی ئەم بڕیارە، ڕێگە بە هاووڵاتییان دەدرێت لە گەڕەکەکانی(14ـی کونەگورگ، بەشێک لە گەڕەکی نەسیج، بەشێک لە گەڕەکی ژیان) یەکەی نیشتەجێبوون دابەشی دوو بکەن.

سەرۆکی شارەوانی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە دەستییان پێکردووە.