دادگای فیدراڵی دووشەممەی داهاتووی بۆ دەرکردنی بڕیاری وەلائی تایبەت بەخەرجکردنی مووچە دیاریی کرد

دادگای فیدراڵی، ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 14ـی تەممووزی 2025ـی دیاریی کرد بۆ کۆبوونەوە لەبارەی  خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دەرکردنی بڕیاری وەلائی لەم بارەوە.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا ڕایگەیاند: سکاڵا ئاڕاستەی دادگای فیدراڵی کراوە و داوای گرەنتی لە وەزارەتی دارایی عێراق کراوە بۆ خەرج کردنی  مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بێ دواکەوتن، بێ ئەوەی پرسەکە تێکەڵ بە ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بکرێت.

 7ـی تەممووزی 2025، کۆبوونەوەی یەکەمی ڕاوێژکاریی بە سەرۆکایەتییە تازەکەی و ئامادەبوونی ئەندامەکانی کرد، بە مەبەستی گفتوگۆ دەربارەی شێوازی کاری دادگا.

19ـی حوزەیرانی 2025  "شەش ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی یەدەگی دادگای فیدراڵی عێراق، دەستیان لە کار کێشایەوە، لە کاتێکدا بڕیار بوو هەمان ڕۆژ دادگا، دەربارەی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بڕیارێکی وەلائی دەربکات."