کەشناسی: سبەی پلەکانی گەرما پلەیەک بۆ دوو پلە دادەبەزن

بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرای کردووە، سبەی پلەکانی گەرما پلەیەک یا دوو پلە دادەزن، تەنها لە گەرمیان پلەی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی.

هەینی 25ـی تەممووزی 2025، بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردووەتەوە، بەشێوەیەک ئەمڕۆ هەینی ئاسمان  ساماڵ دەبێت، هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت،خێراى با  مام ناوەند دەبێت لە ( 15 – 25 )کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ ئەوەشدا مەوداى بینین  (8 –  10) کیلۆمەتر دەبێت. 

دەشڵێت: ئاراستەی با، باکوورو باشورى رۆژئاوا  دەبێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکى گشتی نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لە هەندێک شوێن کەمێک  بەرزتر دەبێتەوە.

بەرێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەبارەی کەشی سبەی شەممەش رایگەیاندووە، سبەى شەممە   26-07-2025

ئاسمان  ساماڵ دەبێت، هەندێک کات پەڵە هەوری لەگەڵدا دەبێت،خێراى با مام ناوەند  ( 15–  25 ) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا مەوداى بینین  ( 8 –  10  ) کیلۆمەتر دەبێت، ئاراستەی با، باکووری رۆژئاوا دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە بە (1-2) پلە  بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، بەم شێوەیە:

 

هەولێر :  47 پلەی سیلیزی  

سلێمانی : 46 پلەی سیلیزی

دهۆک :  46  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 49 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  47 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  46 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان 50 پلەی سیلیزی