جۆ بایدن پەیامێکی بڵاوکردەوە

جۆ بایدن، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا
جۆ بایدن، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا

K24- هەولێر:

جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا لە ریزی دیموکراتەکان، داوا لە  دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەکات، داوا لە لایەنگرانی بکات، بچنە ماڵەوە و کۆتایی بە نائارامیی بهێنن.

بایدن لە لێدوانێکی راستەوخۆدا رایگەیاند، داوا لە ترەمپ دەکەم، بە لایەنگرانی بڵێت، کۆتایی بەم داگیرکارییە بهێنن.

ئاماژەی بەوەشکرد، دیموکراسی لە ئەمەریکا لە ژێر هەڕەشەدایە.

دوای سەرکەوتنی فەرمی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، لایەنگرانی ترەمپ لە واشنتن هاتنە سەر شەقام و چوونە نێو باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەران. کەسێک بەهۆیەوە کوژراوە و چەند کەسێکیش بریندارن.