ئینته‌رنێت چى به‌سه‌ر مێشكدا هێناوه
ده‌كرێت له خۆت بپرسى ئایا چه‌ند ژماره‌ى ته‌له‌فۆنت له‌به‌ره، یاخود بێجگه له هى خۆت ده‌توانى ژماره‌ى ته‌له‌فۆن – مۆبایلى كه‌سى دیكه له‌به‌ر بكه‌یت.
K24- هه‌ولێر
ده‌كرێت له خۆت بپرسى ئایا چه‌ند ژماره‌ى ته‌له‌فۆنت له‌به‌ره، یاخود بێجگه له هى خۆت ده‌توانى ژماره‌ى ته‌له‌فۆن – مۆبایلى كه‌سى دیكه له‌به‌ر بكه‌یت.
ئه‌مه ته‌نیا تۆ نییت كه ناتوانییت وه‌كو جارى جارانت ژماره له‌به‌ر بكه‌یت، به‌ڵكو ملیۆنان كه‌س له ئاستى جیهاندا به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن.
توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى ئه‌مریكایى ده‌ریخستووه، زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س پرسیاریان لێكراوه سه‌باره‌ت به ژماره‌ى ته‌له‌فۆنى هاوڕێكانیان یاخود دراوسێ و كه‌سوكاریان به‌ڵام هیچكامیان له‌بیریان نه‌بوونه.
له‌وه‌ش سه‌یرتر، توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستووه، %44ى به‌شداربووان ژماره‌ى كه‌سانى زۆر نزیكى خۆیانیان له‌بیر نه‌بووه.
توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، %90ى به‌شداربووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه ئه‌وان ئینته‌رنێت بۆ هاوكاریكردنى مێشكیان به‌كارده‌هێنن و ئه‌وه‌ى له‌بیریان ده‌چێت له ئینته‌رنێتدا به‌دواییدا ده‌گه‌ڕێن.
له ئه‌مریكا، پێش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئینته‌رنێت، له پرۆگرامى خوێندندا ده‌بوایه قوتابى ناوى رێبه‌ره‌كان و شار‌و و ویلایه‌ته‌كانى ئه‌مریكایى ئه‌زبه‌ر كردبا، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له تاقیكردنه‌وه‌كانییدا سه‌ركه‌وتوو بێت، به‌ڵام ئێستا هه‌مان قوتابى ته‌نیا كرته‌یه‌كى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو شتێك له باره‌ى وڵاته‌كه‌یه‌وه بزانێت و پێویستى به‌وه نییه مێشكى خۆى بخاته‌كار.
مه‌ترسییه‌كانى پشتگوێخستنى مێشك تا دێت زیاتر ده‌بێت، به جۆرێك زانایان، نیگه‌رانى دواڕۆژى مێشكى مرۆڤایه‌تیین.