هه‌ندێك كه‌س زوو پير ده‌بن

توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ده‌ريخست، هه‌ندێك كه‌س سێ هێنده‌ى كه‌سێكى ديكه‌ رژێنى پيرى ده‌رده‌ده‌ن و به‌و هۆيه‌وه‌ زووتر پير ده‌بن.

K24- هەولێر

 

توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستى ده‌ريخست، هه‌ندێك كه‌س سێ هێنده‌ى كه‌سێكى ديكه‌ رژێنى پيرى ده‌رده‌ده‌ن و به‌و هۆيه‌وه‌ زووتر پير ده‌بن.

توێژينه‌وه‌كه‌ له‌ ئه‌مريكا ئه‌نجامدراوه‌ و گرووپێك كه‌سى ته‌مه‌ن 38 ساڵ تێيدا به‌شدار بوون و ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ رووى ته‌مه‌نى بايلۆژييه‌وه‌ هه‌ندێكيان به‌ 28 ساڵ و هه‌شيان بووه‌ به‌ 61 ساڵ چووه‌.

توێژه‌ران 18 پێوه‌ريان ده‌ستنيشانكردووه‌، كه‌ كاريگه‌رييان له‌سه‌ر پيربوون و گۆڕانكارى فيسيۆلۆژيانه‌ى جه‌سته‌ هه‌يه‌، ئه‌و پێوه‌رانه‌ش په‌يوه‌ندييان به‌ ته‌ندرووستى گورچيله‌، جه‌رگ، سييه‌كان، سيستمى به‌رگرى له‌ش، خۆراك، كۆڵيسترۆڵ، ته‌ندرووستى دڵ و كرۆمۆسۆمه‌كانه‌وه‌ هه‌يه‌.

به‌ گوێره‌ى توێژينه‌وه‌كه‌، كه‌سانێك هه‌ن، ته‌مه‌نى بايلۆژييان هيچ كاتێك هاوڕێك نييه‌ له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى كاتييان و ئه‌مه‌ش له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكى ديكه‌ ده‌گۆڕێت.