چۆن چاره‌سه‌رى ره‌شايى ژێر چاو ده‌كه‌يت
زۆرجار خانمان و پياوان گرفتارى ئه‌وه‌ن، له ژێر چاويان هێڵێكى ره‌ش درووستبووه. خانمان ده‌يانه‌وێت به مكياژ بيشارنه‌وه و پياوانيش زۆرجار كرێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام رێگه‌ى ئاسنتر بۆ چاره‌سه‌رى هه‌ميشه‌يى هه‌يه.
K24- هەولێر

پێويسته بزانيين كه ئه‌و هێڵه ره‌شانه به هۆى نه‌خه‌وتنى زۆر و ماندووبوونى بێ پشوودان و دانيشتنى زۆر له به‌رامبه‌ر شاشه‌ى كۆمپيوته‌ر و ته‌له‌فزيۆن و مۆبايل و رێكنه‌خستنى كاتى خه‌وتن درووست ده‌بێت.
هه‌ندێك هۆكارى ديكه‌ش هه‌ن بۆ درووستبوونى ئه‌و هێڵه، له‌وانه، تووشبوون به ئه‌نيميا، و لاوازى تواناى بينين و نه‌گونجاوى چاويلكه‌ى پزيشكى بۆ چاو و هه‌ندێ هۆكارى بۆماوه‌يى رۆڵيان له درووستبوونى ئه‌و په‌ڵه‌يه‌دا هه‌يه.
چاره‌سه‌ركردن:
يه‌كه‌م: رێكخستنى كاتى خه‌و و خه‌وتن به ئه‌ندازه‌ى پێويست.
دووه‌م: زۆر دانه‌نيشتن به‌رامبه‌ر شاشه و له هه‌ر كاتژمێرێكدا چه‌ند خوله‌كێك پشوو بده به چاوت.
سێيه‌م: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى كه‌مبينين و نه‌خۆشييه‌كانى چاو و ئه‌نيميا.
چواره‌م: خواردنى پێويست و وه‌رگرتنى بڕى پێويست له فيتامين K و A و شێلانى ژێر چاو بۆ ماوه‌ى مانگێك.