له وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆشايى ئاسمان كاهوو به‌رهه‌مهێنرا
ئه‌و كهشتيوانانهى له وێستگه‌ى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى نێودهوڵهتييدان، بۆ يه‌كه‌مجار چه‌ند گهڵايهكى ئه‌و كاهووهيان خوارد، كه له وێستگه‌كه بۆ ئه‌زموونكردن چاندبوويان.

K24 – هه‌ولێر
ئه‌و كهشتيوانانهى له وێستگه‌ى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى نێودهوڵهتييدان، بۆ يه‌كه‌مجار چه‌ند گهڵايهكى ئه‌و كاهووهيان خوارد، كه له وێستگه‌كه بۆ ئه‌زموونكردن چاندبوويان.
ئاژانسى بۆشاييگه‌رى ئاسمانى ئه‌مه‌ريكا (ناسا)، له‌و بڕوايه‌دايه، به‌رهه‌مهێنانى كشتوكاڵ و رووه‌ك له فه‌زادا، هه‌نگاوێكى گرنگه بۆ دابينكردنى سه‌رچاوه‌ى خۆراك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له داهاتوودا گه‌شت بۆ بۆشايى ئاسمان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
كييل ليندگرن، يه‌كێكه له كهشتيوانهكانى ناسا، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند گهڵايهكى كاهووهكهى وێستگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيى له بۆشاييدا خوارد گوتى: "تامى زۆر خۆشه".
هه‌روه‌ها سكوت كيلى، يه‌كێكى ديكه له كهشتييوانهكان، هه‌ندێك زه‌يتى زه‌يتوون و خه‌لى به‌سه‌ر گهڵاكهدا كرد و گوتى: "خواردنێكى خۆشه". وهو اضاف بعض زيت الزيتون والخل على ورق الخس.
ژنه توێژه‌رى ناسا، گيويا ماسا، سه‌باره‌ت به گرنگى ئه‌و كاره‌ى كهشتييوانهكان، گوتى: "په‌ره‌پێدانى سيستمى كشتوكاڵ له گه‌شته ئاسمانييهكاندا ده‌بێت هۆيه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنى زياترى ئه‌و گه‌شتانه‌ى كه ماوهيان درێژه".