داعش رێگه‌ى نێوان تكريت و بێجى داخست
چه‌كدارانى داعش بۆ رێگه گرتن له پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى عێراق، پردى په‌ڕينه‌وه‌ى نێوان تكريت و شارۆچكه‌ى بێجييان ته‌قانده‌وه.

K24 – تكريت
چه‌كدارانى داعش بۆ رێگه گرتن له پێشڕه‌وييه‌كانى سوپاى عێراق، پردى په‌ڕينه‌وه‌ى نێوان تكريت و شارۆچكه‌ى بێجييان ته‌قانده‌وه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له ناوچه‌كه‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى ناوى بڵاوبكرێته‌وه، رايگه‌ياند، پردى سه‌ره‌كى نێوان تكريت و بێجى ته‌قێندراوه‌ته‌وه و ته‌قينه‌وه‌كه‌ش به جۆرێك ئه‌نجامدراوه كه به ته‌واوه‌تى پرده‌كه‌ى خاپوور كردووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئامانجى داعش له ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و پرده، ئه‌وه‌يه رێگه‌ى گه‌يشتنى هاوكارى و كۆمه‌كى سه‌ربازى بۆ يهكهكهكانى سوپا بگرێت و رێگه‌ى پێشڕه‌وييه‌كان بگڕێت.