ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانى سووريا داواى دادگاييكردنى بكوژانى ڕۆژنامه‌وانێكى كورد ده‌كه‌ن
سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانى سووريا، له سێيه‌م ساڵيادى تيرۆركردنى ڕۆژنامه‌وان هۆزان ئهبوزێددا داوايكرد، بكوژانى ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بدرێنه دادگا.

K24- هه‌ولێر:
سه‌نديكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانى سووريا، له سێيه‌م ساڵيادى تيرۆركردنى ڕۆژنامه‌وان هۆزان ئهبوزێددا داوايكرد، بكوژانى ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه بدرێنه دادگا.
هۆزان ئه‌بوزێد، له 19ى تشرينى دووه‌م/نۆڤه‌مبه‌رى 2013دا به فيشه‌كى قه‌ناس له شارى سه‌رى كانى تيرۆركرا، له كاتێكدا ئه‌و سه‌رقاڵى ڕووماڵكردنى رووداوه‌كانى شه‌ڕ له‌و شاره بوو.
له به‌ياننامه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ K24 نێردراوه، هاتووه: "هۆزان ته‌نيا ڕۆژنامه‌وانێك نييه له سووريا پاكتاوى جه‌سته‌يى كرابێت. ئه‌و له يه‌كه‌م ڕۆژه‌وه تێكه‌ڵى ڕووداوه‌كانى شۆڕشى سووريا بووه و له سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشه‌وه تا ئێستا ساڵانه چه‌ندين ڕۆژنامه‌وان گيانيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و له لايه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ياخود له لايه‌ن گرووپ و ڕێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج".
هه‌روه‌ها هاتووه: "كوشتنى ڕۆژنامه‌وان له كاتێكدا ئه‌و ئه‌ركى خۆى ڕاده‌په‌ڕێنێت، تاوانێكى دزێوه له به‌رامبه‌ر مرۆڤايهتييدا و ڕۆژنامه‌وان به‌شێك نييه له ململانێكان و سه‌ر به هيچ كام له لايه‌نه‌كانى شه‌ڕ نييه، هه‌ربۆيه پێويسته له كاتى شه‌ڕدا گيانى ڕۆژنامه‌وانان بپارێزرێت".
له كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌دا، سه‌نديكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان – سووريا، داوايكردووه، بكوژانى ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه كورده ڕووبه‌ڕووى دادگا بكرێنه‌وه".
هۆزان ئه‌بوزێد، له 23ى ئادار/مارسى 1993 له قاميشلۆ له‌دايكبووه و له كۆليژى ته‌كنۆلۆژياى كۆمپيوته‌ر له شارى حمس، له قۆناغى دووه‌مى زانكۆ بووه. باوكى ئه‌و، حهليم ئه‌بوزێد، وه‌ك شاعيرێك له كوردستانى ڕۆژئاوا ناسراوه و دايكيشى دڵشا ئيسكان، وێڕاى ته‌واوكردنى زانكۆ، به هۆى خزمه‌تكردنى به ژنان و په‌ره‌پێدانى خوێنده‌وارى له ناو ژنانى سووريادا، له لايه‌ن رێكخراوى يونسێفهوه خه‌ڵاتكراوه.
هۆزان، له سه‌ره‌تاى شۆڕشى سوورياوه، وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێك كاريكردووه و ڕووماڵى رووداوه‌كانى كردووه و وه‌كو وێنه‌گرى شۆڕش ناوبانگى ده‌ركردووه.