شه‌ڕێكی گه‌وره له‌سه‌ر كڕینی یاریزانێك به‌رپابووه
یانه‌كانی بارسێلۆنا، ئارسناڵ و چێڵسی هه‌وڵی كرێنی ده‌ده‌ن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان كه پاش 10 رۆژی تر ده‌ست پێ ده‌كات، یانه‌كان خۆیان بۆ مامه‌ڵه‌ی كرین و فرۆشتنی یاریزانان ئاماده كردووه، یه‌كێك له یاریزانه‌كانی ئینته‌ر میلانیش بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی گه‌رم كردۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 20 دیسه‌مبه‌ری 2015، ماڵپه‌ری SPORTـی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا كار بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانی كرواتی یانه‌ی ئینته‌ر میلان مارسیلۆ برۆزۆڤیچ ده‌دات.
هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی بارسا له كاتێكدایه كه ئه‌و یاریزانه كه‌وتۆته ژێر راداره‌كانی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا، له‌وانه ئارسناڵ، چێلسی، مانچسته‌ر یونایتد، پاریس سان جێرمان و مۆناكۆ. ئه‌وانه‌یش به‌هه‌مان شێوه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه خواستێكی زۆریان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه هه‌یه.
مارسیلۆ برۆزۆڤیچ، یاریزانێكی كرواتییه و ته‌مه‌نی 23 ساڵانه و له هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات، له ده‌ستپێكی وه‌رزی ئه‌مساڵ له یانه‌ی دینامۆ زه‌گربی كرواتیاوه به‌شێوه‌ی خواستن بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی ئینته‌ر میلان گواسترایه‌وه.