ئەنەناس كۆڵسترۆڵ له‌ناو ده‌بات

ئەنەناس یارمەتیدەری گەدەیە لە ھەرسكردنی خواردن

K24 – هه‌ولێر:

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی پزیشكی ئەمریكا دەركەوتووە،  ئەنەناس دەبێتە ھۆی دابەزاندنی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا.

بە گوێرەی توێژینەوە ئەمریكیيەكە، ئەنەناس سوودێكی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا جگە لەوەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی.

پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەشداوە ئەنەناس یارمەتیدەری گەدەیە لە ھەرسكردنی خواردن، دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی ترشی ھیدرۆكلۆریك لە گەدە.