به وێنه.. سه‌رۆكی فلیپین عاشقی شاجوانه
بنیگنۆ ئه‌كینۆ، سه‌رۆكی فلیپین، ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌و تا ئێستا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه
K24 - هه‌ولێر:
بنیگنۆ ئه‌كینۆ، سه‌رۆكی فلیپین، ته‌مه‌نی 55 ساڵه‌و تا ئێستا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه، عاشقی شاجوانی جیهان بووه.
له میانه‌ی پێشبڕكێی دیاریكردنی شاجوانی جیهان، هه‌ڵه‌یه‌ك روویدا و ئه‌كته‌ری كۆمێدی ئه‌مه‌ریكا ستیڤ هارڤی، به هه‌ڵه ناوی كانديدى كۆڵۆمبیای خوێنده‌وه و دواتر رایگه‌یاند هه‌ڵه‌یه‌ك روویداوه و شاجوانی جیهان پیا ئهلۆنسۆيه بۆ ساڵی 2015.
دياريكردنى پیا ئه‌لۆنسۆ، وه‌ك شاجوان بووه هۆی ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یدا.
ئه‌و شاجوانه ، ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له باوكێكی ئه‌ڵمانی و دایكێكی فلیپنییه و له شاری شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه.
ئاشكرابوونی په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رۆكی فلیپین به شاجوانی جیهان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌هاری ئه‌مساڵ و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی فلیپینیش باسییان له‌و هه‌واڵه كردووه.
دوای پێشبڕكێكه، سه‌رۆكی فلیپین له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی، له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پیا ئه‌لۆنسۆ، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی شاجوانی كاتی جیهان كردووه.
.jpg)
.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
.png)
.png)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)