قه‌ڵه‌وترین مرۆڤی جیهان كۆچی دوایی كرد
ئه‌ندرێس مورینۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ له وڵاتی مه‌كسیك به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
K24 – مه‌كسيك:
ئه‌ندرێس مورینۆی ته‌مه‌ن 38 ساڵ له وڵاتی مه‌كسیك به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ئاژانسه جیهانیيه‌كان بڵاويانكرده‌وه، ناوبراو كه نازناوی قه‌ڵه‌وترین مرۆڤی جیهانی هه‌بوو، پێشتر پۆلیس بووه‌و دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستی به ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ماندوبوون كردووه، داوای ئوتومبێلی فریاكه‌وتنی كردووه‌و به‌رله گه‌یشتنی بۆ نه‌خۆشخانه له‌ویلایه‌نی سونورا له‌باكووری رۆژئاوای مه‌كسیك له‌ناو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گیانی له‌ده‌ستداوه.
مورینۆ له‌و چه‌ند مانگه‌ی دواییدا كێشی 450 كیلۆگرام بووه‌و توانیویه‌تی بڕی 100 كیلۆگرام له كێشی دابه‌زێنێت به‌هۆی ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ی بۆ دابه‌زاندنی كێشی و به‌تایبه‌تی بۆ بچوككردنه‌وه‌ی گه‌ده‌ی كراوه، ناوبراو پێشتر دڵه‌كوته‌و ته‌نگه‌نه‌فه‌سی هه‌بووه