به وێنه.. ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی جوانییه‌وه له‌كار ده‌ركران
هێلی فڕۆكه‌وانی توركیا، زوحه‌ل سه‌نگول خزمه‌تگوزاری هێڵه‌كه‌ی، به‌هۆی جوانی له راده‌به‌ری ئه‌و خانمه ده‌ركرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك وه‌ك نمایشكاری جلوبه‌رگ بڵاوببۆوه، ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ رێساكانی كاری خزمه‌تگوزاری فڕۆكه‌وانی یه‌كناگرێته‌وه.

میلیسا نیڵسۆن، یاریده‌ری پزیشكی ددان بوو، به‌هۆی جوانییه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی له كاره‌كه‌ی ده‌ركرا، دواتر داوای یاسایی له‌سه‌ر خاوه‌ن كاره‌كه‌ی تۆمار كرد.

دیبرایهلی لۆرێنزا، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه له كارده‌كرا، داوای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای "CitiGroup" تۆماركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و ئاماده نییه كێشی خۆی زیاد بكات تاكو شێوه‌كه‌ی به‌دڵی ئه‌و كۆمپانیایه بێت كه كاری لێده‌كات.

كاترینا په‌یامنێری كه‌ناڵێكی وه‌رزشی سربیا بوو، به‌هۆی جوانییه‌كه‌ی له یه‌كێك له یارییه‌كان ده‌ركرا و رێگایان پێنه‌دا ئاماده‌ی یارییه‌كه بێت، به گوێره‌ی لێدوانی نوێنه‌رانی یانه وه‌رزشییه سربییه‌كان، جوانییه‌كه‌ی كاترینا ته‌نانه‌ت سه‌رنجی یاریزانانیشی راده‌كێشا و به‌هۆی كاتریناوه گرنگییان به یارییه‌كان نه‌ده‌دات.

سابینا ئالتین بیكۆڤ، یاریزانی تۆپی باله‌ی خازاخستانی، به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه جه‌ماوه‌رێكی زۆر له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت په‌یداكرد، به‌ڵام ئه‌و جه‌ماوه‌ر زۆره بووه هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر داهاتووی كاره‌كه‌ی و دواجار راهێنه‌ره‌كه‌ی له‌لای سه‌رۆكی یانه سكاڵای لێ‌كرد و گوتی: "به‌هۆی جه‌ماوه‌ره‌كانی سابینا، هیچ بوارێك بۆ به‌رده‌وامبوونی راهێنانه‌كان نه‌ماوه و جه‌ماوه‌رێكی زۆر دێن بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی له‌گه‌ڵدا بگرن".

نی‌نا مورادی دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی قه‌زوین، وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن هه‌ڵبژێردرا و ده‌ستبه‌كاربوو، له‌لایه‌ن كارمه‌ندان و ئه‌ندامه پیاوه‌كانی شاره‌وانی قه‌زوینه‌وه به‌هۆی جوانی و سه‌رنجڕاكێشییه‌وه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركرا و له كاره‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.