ئاوی لیمۆ جگەر و كۆئەندامی ھەرس پاك دەكاتەوە

ترشی لیمۆ جگەر و كۆئەندامی ھەرس پاكدەكاتەوە.

K24 - ھەولێر:

توێژینەوەیەكی یۆنانی دەریخستووە، ترشی لیمۆ جگەر و كۆئەندامی ھەرس پاكدەكاتەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەكە، ترشیيەكانی لیمۆ و ئاوی لیمۆ كاریگەری زۆر باشی ھەیە جگەر و كۆ ئەندامی ھەرس و گورچیلەكان لە ماددە ژەھراوییەكان پاك دەكاتەوە.

ھەروەھا ئاماژە بەوەدەكەن، خواردنی لیمۆ كاریگەری باشی ھەیە لەسەر نەمانی زیپكەی ھەرزەكاری لە گەنجان چونكە رێژەیەكی زۆر ڤیتامین سی تێدایە دەبێتە ھۆی پاك بوونەوەی پێست.

دەشڵێن، ئەو كەسانەی دڵیان تێكھەڵدێت لە كاتی گه‌شت و ژنانی دووگیان بە خواردنی لە تێك لیمۆ باشتر دەبن.