به وێنه.. دووانه‌یه‌ك له دوو ساڵی جیاواز له‌دایك ده‌بن
كۆتا خووله‌كه‌كانی ساڵی 2015دا، ده‌بێته خاوه‌نی دوو منداڵ

K24 - هه‌ولێر:
دایكێك له شاری سان دیگۆی ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا، له كۆتا خووله‌كه‌كانی ساڵی 2015دا، ده‌بێته خاوه‌نی دوو منداڵ و یه‌كێكیان له دوایین ساته‌كانی 2015 له دایك ده‌بێت و ئه‌وی دیكه‌یشیان له یه‌كه‌م ساته‌كانی ساڵی 2016.
به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو منداڵه له دووساڵی جیاواز له‌دایكبوونه، كه‌واته ئاهه‌نگی رۆژی له دایكبوونیشیان جیاواز ده‌بێت.
باوكی ئه‌و دوو منداڵه ده‌ڵێت: "ماریبڵی هاوسه‌رم، ده‌یویست منداڵه‌كانمان یه‌ك رۆژی لهدایكبوونییان هه‌بێت، چونكه له داهاتوو له‌نێوانییان ده‌بێته شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كامیان 2015 و كامیان 2016 له‌دایكبوونه، بۆیه ئێستا ده‌بێت دوو ئاهه‌نگی جیاوازی له دایكبوونیان بۆ بگێڕێین".
دایكی منداڵه‌كانیش خۆشحاڵی خۆی بۆ له‌دایكبوونه‌كه له‌و ساته‌دا ده‌ربڕی و باری ته‌ندروستی خۆی و منداڵه‌كانیشی جێگره.
.jpeg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)