رێگايه‌كى چينى بۆ چارهسهرهسهركردنى جه‌ڵته‌ى مێشك
له‌مردن رزگارى ده‌بێت
K24- هه‌ولێر
جه‌ڵته‌ى مێشك، يه‌كێكه له‌و نه‌خۆشيانه‌ى كه له ئه‌نجامى نه‌چوونى خوێن بۆ به‌شى مێشك تووشى مرۆڤ ده‌بێت، دياره ئه‌ميش هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زيادبوونى چه‌ورى له له‌ش ياخود ته‌سك بوونه‌وه و وشكبوونى ده‌ماره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و جۆره نه‌خۆشيه كه‌م مرۆڤ هه‌يه لێى ده‌رباز بێت، چونكه نه‌خۆشيه‌كى تا بڵيى كوشنده‌يه و چاره‌سه‌ره‌كه‌ى به‌و جۆره ئاسان نييه.
چۆن بزانين كهسيك جه‌ڵته‌ى مێشك لێيداوه؟
زۆربه‌ى ئه‌و توێژه‌رانه‌ى، لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستيان له‌سه‌ر جه‌ڵته‌ى مێشك كردووه، چه‌ند نيشانه‌يه‌كى تايبه‌تيان ده‌ست نيشانكردووه، بۆ ناسينه‌وه‌ى جه‌ڵته‌ى مێشك، ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ئاماژه‌يان پێ بكه‌ين:-
- يه‌كێك له‌نيشانه‌كانى تووش بوون به‌م نه‌خۆشييه، بريتيه له ده‌ستدانى هاوسه‌نگى ده‌موچاوى، واتا له‌ساته‌وه‌ختى پێكهنيندا لێو ده‌موچاوى به‌ره‌و لايه‌ك ده‌ڕوات.
- ناتوانێ هه‌ردوو ده‌سته‌كانى وه‌كوو يه‌ك درێژ بكات بۆ پێشه‌وه.
- ده‌ستى چه‌پى به‌خێرايى به‌ره‌و خواره‌وه دێت واتا تواناى راگرتنى نييه.
- ناتوانێ وشه‌كان به ئاسانى ده‌ربڕێ، روونتره بڵين ده‌مى ته ته‌ڵه ده‌كات له‌كاتى قسه‌كردندا.
- هه‌ست به سه‌ر ئێشهيهكى زۆر ده‌كات.
- شێوه‌ى ده‌موچاوى ورده ورده گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا دێت.
ئه‌گه‌ر كهسيك تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك بوو چيبكه‌ين؟
پسپۆرانى چينى، باش‌ترين رێگه‌يان ده‌ست نيشانكردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێ مرۆڤى تووشبوو به‌و نه‌خۆشييه له جه‌ڵته‌ى مێشك رزگارى بێت له مردن، ئه‌ويش رێگايه‌كى ئاسانه، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پزيشكيش نين ياخود زانياريه‌كى كه‌مى چاره‌سه‌رى سه‌ره‌تاييان هه‌يه ده‌توانن ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌گه‌ر هاتوو حاڵه‌تێكى له‌و جۆره تووشى يه‌كێك له ئه‌ندامى خێزانه‌كه‌ت بوو، سه‌ره‌تا پێويسته ره‌چاوى ئه‌م خاڵانه‌ى خوراوه بكه‌يت:-
- يه‌كه‌مجار پێويسته به ئارامى مامه‌ڵه بكه‌يت و به‌بێ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه بجوڵێنى، چونكه مه‌ترسى ئه‌وه‌ى لێ ده‌كرێت تووشى خوێنبه‌ربوونى ناوه‌كى بێت، بۆيه ئه‌و جۆره ره‌فتاره كاره‌كه ئاڵۆز ده‌كات.
- دواتر دهرزييهكى ئامێرى پشكنينى شه‌كره بهێنه، ئه‌گه‌ر زانيشت ده‌ستت ناكه‌وێت، ده‌توانى دهرزييهكى به‌رگدوورى بهێنى، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى به ئاگر گه‌رمى بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى ميكرۆبى سه‌ر دهرزيهكه له‌ناو بچێت.
- ئينجا ده‌ست بكه به برينداركردنى سه‌رى هه‌ر (10) پهنجهكهى، به‌جۆرێك چه‌ند قهترهيهك خوێنى لێ بێته ده‌ره‌وه.
- ئه‌گه‌ر هاتوو هيچ خوێنێك له‌په‌نجه‌كانى نه‌هاته ده‌ره‌وه، پێويسته په‌نجه‌كانى بكوشيت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر هيچ نه‌بێت هه‌ندێك خوێن بێت، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى ناوه‌وه ده‌ست به جوڵه‌ى ئاسايى خۆى بكاته‌وه.
- دواتر هه‌ردوو گوێچكه‌كانى بگره و به‌جۆرێك به‌ره خواره‌وه راێكيشه و چه‌ند جارێك ئه‌م كرداره دووباره بكه‌وه.
- دواى ئه‌وه هه‌ر به دهرزيهكه هه‌وڵبده سه‌رى گوێيهكانيشى بريندار بكه‌يت، بۆ ئه‌وه‌ى چه‌ند قهترهيهك خوێن له‌وێش بێت.
- پاش ئه‌نجامدانى ئه‌و كردارانه، نه‌خۆشه‌كه دووباره هۆشى دێته‌وه به‌رخۆى و پێويسته راسته‌وخۆ بيبهيته نه‌خۆشخانه و بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ بكرێت.
پزيشكانى چينى، پێيان وايه ئه‌مه رێگه‌يه‌كى چيينه، له 100% سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست هێناوه، ئامۆژگارى خه‌ڵكى ده‌كه‌ن، ئه‌م رێگايه په‌يڕه‌و بكه‌ن، له‌ساته‌وه‌ختى تووشبوونى هه‌ر حاڵه‌تێكى جه‌ڵته‌ى مێشك.