له سێداره‌دانی نمر؛ سعوودیه چۆن سوودی لێوه‌رده‌گرێت؟
بۆچی له‌م ئانوساته‌دا سعوودیه نمر باقر ئه‌لنمری له سێداره‌دا؟

K24 - هه‌ولێر:
(پیته‌ر ڤان بۆرێن، كه 24 ساڵ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كری كردووه، نووسه‌ری كتێبی "مه‌به‌ستمان باشبوو: چۆن له شه‌ڕی دۆڕاو یارمه‌تی بردنه‌وه‌ی دڵ و هۆشی گه‌لانی عێراقم دا"، كه تێیدا باس له به فیڕۆچوونی هه‌وڵه‌كانی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق و خراپ ئیداره‌كردنی وڵات ده‌كات، ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌و نووسینه‌شدا هاتووه، رای تایبه‌تی خۆیه‌تی).
بۆچی له‌م ئانوساته‌دا سعوودیه نمر باقر ئه‌لنمری له سێداره‌دا؟
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه، له ساڵی 2012ه‌وه، نمریان ده‌ستگیركرد و له ساڵی 2014شدا، سزای له سێداره‌دانییان بۆ ده‌ركرد، ئه‌و پیاوه ئایینییه یه‌كێك بوو له ده‌نگه دیار و ره‌خنه‌گرانی بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری پادشایی سعوویه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، بگره له ساڵی 2009، هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌ره‌و جیاكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئایینزایی شیعه هه‌ڵشكا له رۆژهه‌ڵاتی وڵات.
له سێداره‌دانی نمر و 46 كه‌سی دیكه، كه زۆربه‌یان ئه‌ندامی رێكخراوی داعش بوون، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرژی زیاتر له‌نێوان ئێران و سعوودیه، به‌و هۆیه‌وه باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له ئێران، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرا و حكوومه‌تی ئێرانیش به "سزای خودایی"، هه‌ڕه‌شه‌ی له سعوودیه كرد، له به‌رامبه‌ردا ریاز په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران پچڕاند و هاوپه‌یمانه‌كانی سعوودیه‌ش، وه‌كو به‌حره‌ین، سوودان و ئیمارات، ناڕه‌زایی خۆیان گه‌یانده ئێران.
كۆمه‌ڵێك هۆكاری ده‌ره‌كی، كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی نمر هه‌یه، به‌تایبه‌تیش له ئێستادا بازنه‌ی ململانێكانی سعوودیه و ئێران، فراوانتر بووه، له سێداره‌دانه‌كه‌ش، ئاماژه‌یه‌كی روونی شا سه‌لمانه بۆ دۆست و نه‌یارانی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئایینزای شیعه، له سعوودیه و به‌شێك له وڵاتانی ئیسلامی كه‌مینه‌یه و به‌ڵام له ئێران زۆرینه‌یه، له شه‌ڕێكی سه‌ختدایه و له عێراقیش روونتر دیاره، دوای لێدانی عێراق له 2003، عێراق له سیسته‌مێكی سیكۆلارییه‌وه، كه له دژی ئێران له‌شه‌ڕدابوو، ئێستا له‌لایه‌ن به‌غداوه به راشكاوانه پێشوازی له‌و هه‌ژموونه ده‌كرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه دۆستێكی چه‌سپاوی سعوودیه‌یه و به هۆیه‌وه له ساڵی 2003 داوای گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی عێراقی ده‌كرد، ئێستا له ره‌وشی راسته‌قینه‌ی عێراق و له شه‌ڕی دژی داعشدا، بووه‌ته پشكداری ئێران.
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاست، ئێستاش ئه‌مه‌ریكا، جیاواز له‌چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا، بووه‌ته ئازادترین وڵات له‌و لایه‌نانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به وزه‌وه هه‌یه، له‌و پێودانگه‌دا له دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئێران، زۆر له‌سه‌رخۆیانه هه‌نگاو ده‌نێت، كه بووه‌ته هۆی لاوازبوونی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كانی له‌گه‌ڵ سعوودیه و به‌شێكی زۆر له گه‌نجه سعوودییه ناڕازییه‌كانیش پشتگیری داعش ده‌كه‌ن، كه به‌ڵێنیان داوه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئال سه‌عوود بهێنن.
ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی سعوودیه، له‌كاتێكدا هاتوونه‌ته ئاراوه، كه ئال سه‌عوود بۆ دابه‌شكردن و پایه‌ماڵكردنی سامانی به جێماوی ده‌سه‌ڵات له كێشه‌دان، پێده‌چێت شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سه‌عوود, دوایین كه‌سی بنه‌ماڵه‌ی دامه‌زرێنه‌ری سعوودیه بێت له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
شا سه‌لمان برازای خۆی وه‌كو وه‌لی عه‌هد و كوڕێكیش وه‌كو جێگره‌وه‌ی وه‌لی عه‌هدی وڵات دیاریكردووه، ئه‌مه وایكردووه گرتنه ده‌سه‌ڵاتی نه‌وه‌ی نوێ، كارێكی پێشبینیكراوی حه‌تمی بێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا، له‌لایه‌ن به‌رهه‌ڵستكارانی شا سه‌لمان، ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری روودانی كوده‌تا بێته ئاراوه.
بۆیه له سێداره‌دانی نمر، ناردنی په‌یامێكی فره‌هێمایه بۆ ناوخۆی وڵات، دیارتریشیان نیشاندانی هێز و توانای شا سه‌لمانه له به‌رامبه‌ر پشتیوانانی ئێران له‌ناو خۆی وڵات، هه‌روه‌ها نیشاندانی به‌رده‌وامی و ده‌ستكراوه‌یی ئه‌و شایه نیشانده‌دات له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان له‌شه‌ڕی كراوه‌ی یه‌مه‌ن له دژی ئێران.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، له سێداره‌دانی نمر، ده‌بێته هۆی ئارامبوونه‌وه‌ی وه‌هابییه‌كانی وڵات، كه شا سه‌لمانی له ریزی خۆی پێویستی پێیان ده‌بێت و ده‌ستێكی باڵاش ده‌داته حكوومه‌ت، بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی شیعه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان، كه رێژه‌یان له و وڵاته له نێوان 10-15%ی دانیشتووان ده‌بێت، مه‌ترسی راسته‌قینه ئه‌وه‌یه كه نمر ده‌بێته شه‌هید و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا پێگه‌یه‌ك بۆ خۆی داگیر ده‌كات، ره‌نگه رووداوه‌كانیش ئه‌وه بسه‌لمێنن كه مه‌ترسییه‌كانی نمر به زیندوویی كه‌متر بوون وه‌ك له مردنی.
به چاوپۆشین له نمر، له سێداره‌دانی 43 ئه‌ندامی رێكخراوی قاعیده و 3 كه‌سی دیكه‌ی شیعه، په‌یامێكی روونه بۆ گه‌نجه ناڕازییه گه‌ڕاوه‌كان له "جیهاد"، بۆ ئه‌وه‌ی روونیبكاته‌وه شا سه‌لمان، له به‌رامبه‌ر پاڵپشتیكردنی قاعیده و داعش له‌ناوخۆی وڵات نه‌رمی نانوێنێت، شای سعوودیه ئه‌وه‌نده له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی شۆڕشێك له‌ناوخۆی وڵات ده‌ترسێت، نیو ئه‌وه‌نده ترسی له هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه ده‌ره‌كییه‌كان نییه.
حكوومه‌تی سعوودیه، نمر به به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌سته‌واژه تۆمه‌تبار كردووه، كه به‌تایبه‌تن به وه‌سفكردنی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كانی وه‌ك قاعیده و داعش، یه‌كێكیش له‌و ده‌سته‌واژانه "ئاژاوه‌گێڕی – الفتنة"ه‌یه.
له ناوچه‌كه‌دا، گرنگرییه‌كی تایبه‌ت به سیمبۆلییه‌تی له سێداره‌دانی نمر ده‌درێت، له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه به تیرۆریست ناوی ده‌به‌ن و زۆرێكیش له شیعه ئایینزاكانی ناوخۆی سعوودیه پێیانوایه خه‌باتكاری ئازادی بوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه له ئه‌گه‌ری نه‌گه‌یشتنی په‌یامه‌كان، وه‌ك سووكایه‌تیپێكردنێك ره‌تییانكرده‌وه لاشه‌ی نمر راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه له سێداره‌دراوه‌كانی قاعیده، به‌خاك سپێردرا.
سووتاندنی باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه شتێكی پێشبینی نه‌كراوبوو، هه‌رچه‌نده به قازانج بۆ سعوودیه ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام ئایا هیچ ئامرازێكی له‌وه باشتر هه‌یه، كه سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر شه‌ڕی یه‌مه‌ن لابدات، كه ئێرانییه‌كان له‌ژێر عه‌گاله‌كانییان ده‌رچوونه و مه‌ترسییان خستووه‌ته سه‌ر سعوودیه.
ئه‌گه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له ناو تاران جارێكی دیكه هێرشی بكرێته سه‌ر و بسووتێندرێته‌وه، هیچ زیانێك به ستراتیژییه‌تی سعوودیه ناگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌تیش له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ره‌وشی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دانیشتووانه‌كه‌ی سه‌رقاڵ كردووه، كه پێشتر به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی 40%ی نرخی به‌نزین ناڕه‌زایی و تووڕه‌بوونی خۆیان ده‌رده‌بڕی.
هه‌رچی سه‌باره‌ت به شا سه‌لمانیشه، ئه‌وه‌ی له ئێران رووده‌دات قه‌یران نییه، به‌ڵكو ده‌رفه‌ته، له‌وانه‌یه به‌و هۆیه‌وه ره‌وشه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی شا ده‌ربچێت، به‌ڵام له ئێستادا پێده‌چێت شا سه‌لمان هه‌ندێك هه‌نگاوی راسته‌قینه بهاوێژێت، هاوشێوه‌ی "یاری عه‌رشه‌كان".
رۆیته‌رز