چۆن هێزى به‌رگرى له‌شم له‌زستاندا زياد بكه‌م؟
بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى نه‌خۆشييه‌كان ببمه‌وه
K24- هه‌ولێر
ئاشكرايه زستان، يه‌كێكه له وه‌رزه‌كانى ساڵ، به‌جۆرێك له‌و وه‌رزه‌دا پله‌ى گه‌رمى نزم ده‌بێته‌وه و ته‌نانه‌ت زۆر جار ده‌گاته راده‌ى سفرى سه‌دى، ياخود ژێره‌وه‌ى سفرى سه‌دى و پله‌ى به‌ستن، به‌وهۆيه‌شه‌وه، هه‌رچى نه‌خۆشييه‌كانى هه‌وكردن و هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆزا زياتر بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌مه‌ش به‌رگرى له‌شى مرۆڤ ورده ورده لاواز ده‌بێت تا ئه‌و راده‌يه‌ى ره‌نگه توانى به‌رگرى كردنى ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى نه‌بێت، جا بۆيه پێوسته مرۆڤ زياتر جه‌خت بكاته سه‌ر ئه‌م جۆره خۆراكانه‌ى خواره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌شى به‌هێز بێت و به‌رگه‌ى نه‌خۆشييه‌كانى وه‌رزى زستان بگرێت:-
- خواردنى ميوه‌كانى وه‌ك (ليمۆ و پرته‌قاڵ و لاله‌نگى) ده‌بيته هۆى ئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌ش به‌هێز بێت، چونكه ئه‌و جۆره ميوانه ڤيتامين C سيان تێدايه و سه‌رچاوه‌يه‌كى باشى دژه ئۆكسانه.
- شۆڤان: يه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى كه يارمه‌تيده‌ره بۆ ئه‌وه‌ى رزگارت بێ له سه‌رماى له‌ش و زياتر مرۆڤ چالاك ده‌كات و تووشى برسێتيشت ناكات.
- زه‌نجه‌بيل: ئه‌م خۆراكه جۆره تايبه‌تمه‌ندييه‌كى تێدايه، ئه‌ويش بريتييه له زيادبوونى پله‌ى گه‌رمى له‌ش و هه‌روه‌ها يارمه‌تيده‌ريشه بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردن و به‌هێزبوونى به‌رگرى له‌ش له سه‌رماو سۆڵه.
- برۆكلى: به‌سووده بۆ زيادبوونى هێزى به‌رگرى له‌ش و رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ى ئه‌و نه‌خۆشيانه‌ى كه له زستاندا تووشى مرۆڤ ده‌بن، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤيتامين C سى و دواى خواردنى هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌يت بۆ ماوه‌يه‌كى درێژ، به‌تايبه‌تى له وه‌رزى زستاندا.
- گۆشتى رۆمى- توركى: باش‌ترين خۆراكى گۆشتييه بۆ وه‌رزى زستان، چونكه ده‌وڵمه‌نده به پرۆتين و رێژه‌يه‌كى كه‌مى چه‌ورى تێدايه.
- كاپه‌چينۆ: خواردنه‌وه‌ى كاپه‌چينۆ، يارمه‌تده‌ره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش و به‌خشينى ته‌ندروستييه‌كى باش له وه‌زرى زستاندا، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى دژه ئۆكسان و به‌رگرى له‌ش به‌هێز ده‌كات.
- سێ‌و: يه‌كێكه له‌و ميوانه‌ى كه كاريگه‌رييه‌كى به‌رچاوى هه‌يه، له‌به‌رئه‌وه‌ى مادده‌ى كيريستينى تێدايه، دژى هه‌موو ئه‌و ڤايرۆسانه‌يه كه به‌رگرى له‌ش بێ هێز ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هاوكاريشه بۆ ده‌ربازبوون له نه‌خۆشييه‌كانى ئه‌نفلۆنزا و رۆڵى هه‌يه له رێكخستنى كردارى هه‌رس به‌شێوه‌يه‌كى رێكخراو، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى چه‌ندين مادده‌ى دژه ئۆكسانى تێدايه.
- په‌تاته: رێژه‌يه‌كى باش له دژه ئۆكسانى تێدايه، ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ى ڤيتامين C سى و وزه‌ى له‌شى مرۆڤ زياد ده‌كات و رێژه‌ى هه‌ستكردن به‌ساردى له‌له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.
- فاسۆليا: گه‌رمى به له‌ش ده‌به‌خشێت و ده‌وڵه‌مه‌نده به دژه ئۆكسان، ئه‌مه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى وا ده‌كات هه‌ست به تێربوون بكه‌يت.
- سير: تا ده‌توانن له هه‌موو خۆراكێكدا بوونى هه‌بێت باشه، چونكه يه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى چه‌ندين تايبه‌تمه‌ندى تێدايه له چالاكبوونى له‌شى مرۆڤ و رووبه‌ڕبووى زۆر ڤايرۆس ده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه: د. لورا فرح وهاب له ماڵپه‌ڕى (الطبي)