لیڤاندۆڤسكی بازاری گه‌رمه
چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره شه‌ڕی كڕینی ئه‌و یاریزانه ده‌كه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی نرخی لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری راده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و یانانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئێندبندنتی به‌ریتانی له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا بڵاویكردۆته‌وه كه لیڤاندۆڤسكی ئاره‌زوو ده‌كات یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت، به‌ڵام بایرن میونشن چوارچێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته داده‌نێت و ئاماده نییه به كه‌متر له 93 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه ببێت.
ليڤاندۆڤسكى هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی له ئێستادا به تۆماركردنی 15 گۆڵ دووه‌م گۆڵكاری بۆندسلیگایه و چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌وڕووپی ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، له‌پێش هه‌موویانه‌وه یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، ئارسێناڵ و ريال مه‌دريد.