نیشانەكانی جەڵتەی دڵ
ئەگەری روودانی جەڵتەی دڵ لەو ژنانەی لێدانی دڵیان کەمترە، دووبەرامبەر زیاترە

K24- هەولێر
بەگوێرەی گۆڤاری پزیشكیی ئەمریكی ئەگەری دەركەوتنی جەڵتەی دڵ لەو ژنانەی لێدانی دڵیان کەمترە، دووبەرامبەر زیاترە.
گۆڤاری تەندروستیی ئەمریكیی دەڵێ: ئەو ژنانەی لێدانی دڵیان کەمترە ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ دوو بەرامبەرە بە بەراورد بەو ژنانەی لێدانی دڵیان ئاساییە.
پزیشكان دەڵێن ئەو ژنانەی لێدانی دڵیان کەمترە پێویستە رۆژانە بۆ ماوەی 15 خوولەك بە خێرایی رابكەن، بەڵام دەبێ ئاگاداربن لەو كاتە زیاتر رانەكەن بە شێوەیەک زیان بە دڵیان بگات.
جگە لەمەش گۆڤارەکە ئاماژە بەوە دەكات کە لە راكردن دەبێ بۆ ماوەی 20 خوولەكیش بە ھێواشیی بە پێ برۆن دوای وەرزشەكە دەبێت لێدانی دڵ بپێون بۆ دڵنیابوون لە ھەر ئەگەرێك.
پزیشكان دەشڵێن دوای ئەنجامدانی ئەو وەرزشانە ئەگەر لێدانی دڵ لەخوولەکێکدا لە 55 کەمتر بوو، پێویستە سەردانی پزیشك بكەن و مانگانە پشكنین بۆ دڵتان ئەنجامبدەن بۆ پێشگیریكردن لە توشبوون بە جەڵتەی دڵ.
ساڵانە بە ملیۆنەها كەس لە جیھاندا بەھۆی جەڵتەی دڵەوە دەمرن بە تایبەت ئەوانەی لێدانی دڵیان ھێواشە ئەو نەخۆشییە ژنان زیاتر توشی دەبن بە بەراورد لەگەڵ پیاوان.