لێڤاندۆڤێسكی له بایرن میونشن دڵخۆش نییه
K24 ـ هه‌ولێر
رۆبێرت لێڤاندۆڤێسكی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا و یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی دڵگرانی خۆی به رۆیشتنی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا ده‌ڕبری.
دوای ئه‌وه‌ی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كارڵۆ ئانچیلۆتی ئیتالی واژوو كرد، كه هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه ده‌ستبه‌كار ده‌بێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه پێپ گواردیۆلا كاته‌كانی له بایرن رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌وه كۆتایی ده‌چێت.
له نوێترین كاردانه‌وه‌یدا لیڤا ئاماژه‌وه‌ی به‌وه‌داوه، دڵته‌نگه به ڕۆیشتنی گواردیۆلا و ئه‌و هه‌ست ده‌كات له دوای راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه شوێنی ئه‌ویش له یانه‌كه نابێته‌وه.
به بڕوای لیڤا ئه‌و ناتوانێ له ریزی یانه باڤارییه‌كه درێژه به یاریكردن بدات.
ئه‌م قسانه‌ی هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندیه‌كه له كاتێكدایه كه ئێستا چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه له‌سه‌ر هێڵن، ریال مه‌درید یه‌كێكه له‌و یانانه‌ی ده‌مێكه به دوای ئه‌و یاریزانه‌دا وێڵه، به‌ڵام رۆژنامه‌كانی فه‌ره‌نسا باس له‌وه ده‌كه‌ن لیڤاندۆڤێسكی له وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ل یانه‌ی پاریس سانجێرمان، درێژه به یاریكردن ده‌دات.
لیڤا له دایكبووی ساڵی 1988، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورسیا دورتمونده‌وه بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، ئه‌م وه‌رزه به 15 گۆڵی تۆمار كردووه و له‌گه‌ڵ ئانا ژیانی هاوسه‌رگیریشی پێك هێناوه.