یاریزانێک گۆرچیلەیەکی خۆی دەفرۆشێت

ھیچ کۆمپیانیایەک سپۆنسەری ئەو یاریزانەی نەکرد

K24 ـ هه‌ولێر

یاریزانێک گۆرچیلەیەکی خۆی دەفرۆشێت بۆ ئەوەی بەشداری لە پاڵەوانییەتییەک بکات. 

رافی دیکسیت یاریزانی یاری ئیسکواشە بەھۆی بێ پارەیی و خەونە زۆرەکانی ئامادەیی خۆی دەربڕێوە کە گورچیلەیەکی خۆی بفرۆشێت بۆ ئەوەی بەو بڕە پارەیەی دەستی دەکەوێ بەشداریی لە پاڵەوانییەتی ئیسکواشی باشووری ئاسیا بکات کە بڕیارە لە مانگی دووی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت. 

رافی ئامادەیە گورچیلەیەکی خۆی بە ١٢ ھەزار دۆلار بفرۆشێت بۆ ئەوەی خەرجی بەشداری کردنی لەو پاڵەوانییەتییە بەدەست بھێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی ھیچ کۆمپیانیایەک سپۆنسەری ئەو یاریزانەی نەکرد.

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو ھەواڵە حکوومەتی ھیندستان فشاریان خستە سەر رافی و لە بڕیارەکەی پەشیمانیان کردەوە، چونکە لە ھیندستان فرۆشتنی گورچیلە بەھەموو شێوەیەک قەدەخەیه‌.

 

Fly Erbil Advertisment