خەیار سیستمی کارکردنی دڵ و خوێن رێكدەخات

خەیار لەش لە ژەھر پاكدەكاتەوە

K24- ھەولێر

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانستیی خەیار سیستمی کارکردنی دڵ و خوێن رێكدەخات.

توێژینەوەكە ئاشکرای دەکات کە: خەیار لەشی مرۆڤ لە ژەھرە دەردراوەكان پاكدەكاتەوە، سیستمی خوێن و دڵ رێكدەخات و و یارمەتیی ھەرسكردنی خواردن دەدات.

خەیار پێكھاتەیەكی گرنگی تێدایە كە پێویستە بۆ پەنكریاس و رێكخستنی ئەنسۆلین لە لەشی مرۆڤدا، بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشیی شەكرەیان ھەیە.

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەداوە كە: پێکهاتەی خەیار لە 95% ئاوە و خەیار رێژەی ئاو لە لەشی مرۆڤدا رێكدەخات.

خەیار رێژەیەكی زۆری ریشاڵی تێدایە و لەگەڵ پۆتاسیۆم كە بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن.

پسپۆرانی بواری خۆراك رێنوێنی دەدەن كەوا دەبێ مرۆڤ رۆژانە خەیار بخوات بۆ ئەوەی رێژەی ئاو لە لەشی رێكبخرێ و دەڵێن خەیار یارمەتی دەریشە بۆ دابەزاندنی كێشی لەشی مرۆڤ.

Fly Erbil Advertisment