سه‌رچاوه‌كان: لایه‌نێكی شیعه 3 ئه‌مریكییه‌كه‌یان له به‌غدا رفاندووه
"ئه‌و 3 ئه‌مریكییه له‌لایه‌ن گرووپێكی شیعه رفێنراون كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت".
K24 – به‌غدا/واشینتۆن:
دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگریی عێراقی و دوو سه‌رچاوه له حكوومه‌تی ئه‌مریكی رایانگه‌یاندووه، "ئه‌و 3 ئه‌مریكییه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له به‌غدا دیارنه‌ماون، له‌لایه‌ن گرووپێكی شیعه رفێنراون، ئه‌و گرووپه شیعه‌ش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت".
رۆژی هه‌ینی رابردوو، چه‌كدارانی نه‌ناسراو 3 ئه‌مریكییان له ناوچه‌ی دۆره له باشووری به‌غدا رفاندووه.
سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه داوه، "هۆكارێكیان له‌به‌رده‌ستدانییه، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه بكه‌ن ئێران ده‌ستی له رفاندنی 3 ئه‌مریكییه‌كه‌دا هه‌یه".
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌و 3 ئه‌مریكییه له كۆمپانیایه‌كی بچووك كارده‌كه‌ن، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش به گوێره‌ی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی جه‌نه‌رال دینامێكس كۆرپ كارده‌كات.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز