بیبەری تیژ چارەسەرە بۆ شەكرە

بیبەری تیژ كۆلسترۆلی زیادەش كەم دەكاتەوە لە جەستەی مرۆڤ

K24 - ھەولێر:

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی بەریتانی بیبەری تیژ چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەكرە.

بە گوێرەی توێژینەوەكە: ئەو ماددانەی لە بیبەری تیژدا ھەن شەكری زیادە لە خوێن كەم دەكاتەوە و چارەسەرە بۆ نەخۆشی شەكرە.

سەرپارشتیارانی توێژینەوەكە دەشڵێن،بیبەری تیژ كۆلسترۆلی زیادەش كەم دەكاتەوە لە جەستەی مرۆڤ .

ئاماژەیان بەوەشداوە، بیبەری تیژ دەبێتە ھۆی دابەزینی كێشی لەش و كەم كردنەوەی خانەكانی شێرپەنجە و ھەروەھا كۆمەڵێك ماددەی وزە بەخشی تێداییە و بەسوودە بۆ خانمانی دووگیان.

بیبەری تیژ ئەندورفین وسیروتونین تێداییە، وڵاتانی ئاسیا زیاتر گرنگی بە خواردنی تیژ دەدەن .

بیبەری تیژ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A و رێژەیەكی زۆری ڤیتامین  C تێداییە .

پسپۆرانی بواری خۆراك رێنوێنی دەدەن كە بەشێوەیەكی مامناوەند بیبەر بخورێت بەسوودە، بەڵام نابێت زێدەرەوی بكرێت لە خواردنی بیبەر چونكە زیاد لە پێویست خواردنی زیان بە گەدە و قۆڵۆن دەگەیەنێت.

Fly Erbil Advertisment