ئابووری چین كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر بۆرسه‌كانی جیهان
بازاڕی دارایی چین، دابه‌زینى چالاكییه‌كانى كارگه چینيیهكانى نیشانداوه
K24 - هه‌ولێر:
له كانوونی یه‌كه‌م/یه‌نایه‌ری 2015ه‌وه تاكو تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015، پێنوێنه‌كانی بازاڕی دارایی چین، دابه‌زینى چالاكییه‌كانى كارگه چینيیهكانى نیشانداوه.
له تشرینى دووه‌میش، ئه‌و چالاكيیانه بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیون، ئه‌مه‌ش هیواكانى دووه‌م گه‌وره‌ترین ئابووریى جیهان كه‌مكرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاى 2016، خۆى بگرێت.
ئه‌و داتا لاوازانه‌ى ئابووریى چین، وایكرد پشكى بۆرسه‌كانى چین و ئاسیاییهكانیش دابه‌زن و به‌هۆى داتا لاوازه‌كانى ئابووریى چین، پشكه‌كانى ئه‌مریكاش به دابه‌زینێكى زۆر، ئاڵوگۆڕیهكانیان له 2016هدا ده‌ستپێكرد.
له ئه‌وروپاش به هه‌مان شێوه، له ژێر كاریگه‌ری داتاكانی چین، له یه‌كه‌م ئاڵوگۆڕی خۆیدا له ده‌سپێكی ساڵی 2016دا، دابه‌زینییان به‌خۆیه‌وه بینیوه.