گۆريلايه‌كى نێرينه‌ سه‌رنجى كچانى ژاپۆن راده‌كێشێت

گۆريلاكه‌ ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌ و له‌ باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هيگاشيمايه‌ و به‌ باسك و رووخساره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ى توانيويه‌تى جێگه‌ى خۆى له‌ دڵى كچاندا بكاته‌وه‌.

K24- هه‌ولێر

 

 كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى ژاپۆن، به‌ بايه‌خه‌وه‌ باسيان له‌ چيرۆكى سه‌رسامبوونى ژماره‌يه‌ك له‌ كچانى وڵاته‌كه‌يان به‌و گۆريلا قۆزه‌ كردووه‌ كه‌ له‌ باخچه‌يه‌كى ئاژه‌ڵانى ئه‌و وڵاته‌دايه‌ و به‌و هۆيه‌ ژماره‌ى هامۆشۆكارانى باخچه‌كه‌ زياتر بووه‌.

گۆريلاكه‌ ته‌مه‌نى 18 ساڵه‌ و له‌ باخچه‌ى ئاژه‌ڵانى هيگاشيمايه‌ و به‌ باسك و رووخساره‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ى توانيويه‌تى جێگه‌ى خۆى له‌ دڵى كچاندا بكاته‌وه‌.

وته‌بێژى باخچه‌كه‌، رايگه‌ياند، ئه‌و گۆريلايه‌، پشتى زيوينه‌ و كێشى 180گرامه‌ و به‌ هۆى جوڵه‌ و ره‌فتار و شێوه‌كه‌يه‌وه‌ زۆرێك له‌ كچان پێى سه‌رسام بوونه‌ و وێنه‌ى يادگارى له‌گه‌ڵ ده‌گرن و ئه‌مه‌ش وايكردووه‌ سه‌ردانى خه‌ڵك به‌ تايبه‌تى كچان بۆ باخچه‌كه‌ زياتر ببێت.

ئه‌و گۆريلايه‌ له‌ 2007ه‌وه‌ له‌و باخچه‌يه‌، به‌ڵام هيچ كاتێك وه‌ك ئێستاى نه‌بووه‌ته‌ ئه‌ستێره‌، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ هات، له‌ به‌هارى ئه‌مساڵدا به‌شدارى له‌ فيستيڤاڵێكى باخچه‌كه‌ كرد و ئيدى ناوبانگى ده‌ركرد.