سێو كۆڵسترۆڵى خوێن له‌ناوده‌بات

سێو ھۆكارە بۆ كەمبوونەوەی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا.

K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی زانكۆی فلۆریدای ئەمریكا دەركەوتووە سێو ھۆكارە بۆ كەمبوونەوەی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا.

بەگوێرەی توێژینەوەكە، رۆژنە خواردنی سێوێك كۆڵسترۆڵ لە خوێن كەم دەكاتەوە، دەبێتە هۆى ئەگەری كەمبوونەوەی نەخۆشی دڵ لە مرۆڤدا.

توێژه‌رانى زانكۆكه‌ دەریانخستووە، بەرزبوونەوەی رێژەی كۆڵسترۆڵ لە خوێندا دەبێتە ھۆی نەخۆشی دڵ وئەگەری نەخۆشی زەھایمەرو گەورەبوونی شاخوێنبەرەكان.

لێكۆڵینەوە لەسەر نزیكەی 200 ژن ئه‌نجامدراوه‌، بۆ ماوەی ساڵێك ئه‌و ژنانه‌ له‌ ژێر چاودێريدا بوون و له‌ ئه‌نجامدا دەركەوتووە، ئەو ژنانەی رۆژانە سێوێك دەخۆن، رێژەی كۆڵسترۆڵیان لە خوێنيان كەم دەبێتەوه‌و دوور دەبن لە كۆمەڵێك نەخۆشی درێژخایەن.

بۆیە پسپۆڕانی ئەو زانكۆیە رێنوێنی دەدەن، كەوا رۆژانە سێوێك بخۆن بۆ ئەوەی لە نەخۆشی دڵ و زەھایمەر دووربن.