"پێویستە ھەردوو لایەنی كوردی لە كۆنگرەی ژنێڤ سێ ئامادەبن"
عومەر ئۆسێ تایبەت بە كوردستان 24 رایگەیاند، پێویستە ھەردوو لایەنی كوردی لە كۆنگرەی ژنێڤ سێ ئامادەبن
K24 - ھەولێر:
بهرپرسى كۆميتهى ئاشتهوايى نيشتيمانى كورد له پهرلهمانى له سووريا و ئهندامى شاندنى رژێمى سووريا بۆ دانووستانهكانى ژنێف عومەر ئۆسێ تایبەت بە كوردستان 24 رایگەیاند، پێویستە ھەردوو لایەنی كوردی لە كۆنگرەی ژنێڤ سێ ئامادەبن.
ئۆسێ رایشیگەیاند: ئەو وەك نوێنەری دەستپێشخەری نیشتیمانی كوردانی سووریا وپەرلەمانتاری سووریا بەشداری لە كۆنگرەی ژنێڤ 3 دەكات.
لەبارەی بەشداری كورد لەو كۆنگرەیە خۆسێ نیگەرانی خۆی دەربڕی بەھۆی ڕێك نەكەوتنی پارتی یەكێتی دیموكرات(پەیەدە) وئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردی (ئەنەكەسە) گوتی بەشداریكردنی یەك لایەن پرسی كورد چارەسەر ناكات، بەشداری یەك لایەن كورد لاواز نیشاندەدات لە كۆنگرەكە.