بەوێنە و ڤیدیۆ...رۆناڵدۆ 5 جار شایستەی کارتی سوور بووە و ناوبژیوانان بەڕوویاندا بەرزنەکردووەتەوە
K24 ـ ههولێر
رۆژنامەیەکی ئیسپانی بە تووندی رەخنە لە ناوبژیوانانی ئیسپانی دەگرێت و پێیوایە بەزەییان به کریستیانۆ رۆناڵدۆ هاتووەتەوە و پێنج جار ئەو یاریزانەی یانەی ریال مەدرید لە یارییەکاندا، شایستەی ئەوە بووە کارتی سووری بەڕوودا بەرز بکرێتەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ریال بیتیس، رۆناڵدۆ بێ تۆپ بە تووندی لە مۆلینێرۆی یاریزانی بیتیسی دا، بەلام ناوبژیوان ئەو دیمەنەی نەبینی و هیچ سزایەکەی رۆناڵدۆی نەدا، بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا نووسیویەتی: 'رۆناڵدۆ ئەمە یەکەمجاری نییە و چوار جاری دیکە شایستەی کارتی سوور بووە، کەچی دەربازی بووە'.
رۆژنامەکە پێیوایە وەرزی رابردوو رۆناڵدۆ بەهەمان شێوە بەرامبەر لاس پالماس و سێڤییا ئەو هەڵسوکەوتەی کردووە و شایستەی کارتی سوور بووە، ئەم وەرزەش بەرامبەر یانەکانی بارسێلۆنا و سپۆرتینگ خیخۆن هەمان کاری کردووە، کەچی دووبارە لە سزادان رزگاری بووە.
لهم گرتهیه ڤیدیۆیهی خوارهوهش ئهو ههڵسوكهوتهی كریستیانۆ دهردهخات كه له دژی یاریزانێكی ریال بێتیس ئهنجامی داوه كه شایستهی كارتی سوور بووه.