گه‌شتێكى دوو رۆژه بۆ جنێڤ
ژنێف به "پایته‌ختى ئاشتى" ناسراوه، ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى سویسرا و نزیكه له سنوورى فه‌ره‌نسا. دووه‌م گه‌وره شارى سویسرایه
K24- هه‌ولێر
ژنێف به "پایته‌ختى ئاشتى" ناسراوه، ده‌كه‌وێته باشوورى خۆرئاواى سویسرا و نزیكه له سنوورى فه‌ره‌نسا. دووه‌م گه‌وره شارى سویسرایه.
ژنێف به ناوه‌ندێكى دیبلۆماسى گرنگ و زۆرێك له ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوى خاچى سوور و ده‌یان رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى لێیه.
زستانى شاره‌كه تاڕاده‌یه‌ك سارده، هاوینیشى گه‌رمه، به درێژایى ساڵ باران به شێوه‌یه‌كى گونجاو ده‌بارێت. پایزى شێداره و له نزیك ده‌ریاچه‌ى "لیمان" زستانى سارد و به‌فراوییه، به‌ڵام هاوینانى فێنكه و ده‌توانرێت له ده‌ریاچه‌كه مه‌له بكرێت.
ده‌ریاچه‌كه كه‌وتووه‌ته دامێنى چیاكانى "ئه‌له‌ب" و به هۆى زۆرى به‌فره‌وه، ناوچه‌كه بووه‌ته ناوه‌ندێكى گه‌شتیارى بۆ یارى خلیسكانى سه‌ر به‌فر.
زۆرینه‌ى ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهان، بۆ به‌رسه‌ر بردنى كاته‌كانى ژیانیان روو له ژنێف ده‌كه‌ن. ته‌نیا دوو رۆژ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت به ئارامى و شێنه‌یى كاتێكى خۆش له‌و شاره به‌سه‌ر به‌ریت و ئه‌م شوێنانه به‌سه‌ر بكه‌یته‌وه:
یه‌كه‌م: گه‌ڕان به شارى كۆندا: شاره كۆنه‌كه، له هه‌ندێك ناوچه‌ى سه‌رنجڕاكێش پێكهاتووه، به تایبه‌تى مۆزه‌خانه‌ى "باربیر-موله‌ر"، خۆشتریش ئه‌وه‌یه به پێ و به ده‌م پیاسه‌كردنه‌وه به‌سه‌ر شۆسته پێچاوپێچه‌كانى شاره‌كه‌دا بڕۆییت و قاوه‌خانه و چێشتخانه به‌ناوبانگه‌كان ببینیت.
دووه‌م: سێڵفییه‌ك له‌به‌رده‌م نافووره‌دا: نافووره‌ى شاره‌كه یه‌كێكه له شوێنه سه‌رنجڕاكێشه‌كان، به‌رزییه‌كه‌ى 140 مه‌تره، به درێژترین نافوورى جیهان هه‌ژمار ده‌كرێت. له‌وێ ده‌كرێت وچانێك بده‌یت و بۆ یادگارى وێنه‌یه‌كى فۆتۆگرافى یان سێڵفییه‌ك بگریت.
سێیه‌م: له باخچه‌ى باستوون وچانێك بده:
له ناوجه‌رگه‌ى شاره كۆنه‌كه، باخچه‌ى باستوون هه‌یه، كه دره‌ختى به ته‌مه‌نى هه‌مه‌چه‌شنى لێیه. به‌شى سه‌ره‌كى باخچه‌كه وه‌ك شه‌تره‌نجێكى گه‌وره نه‌خشێنراوه. باڵه‌خانه‌ى حكومه‌ت و كتێبخانه و باڵه‌خانه‌ى زانكۆیه‌كى دێرینى لێیه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ستادێكى تایبه‌ت به یارى خلیسكێنه‌ى منداڵانى لێیه.
چواره‌م: چێژ له بازاركردن وه‌ربگره: بۆ ئه‌وه‌ى بتوانیت كاته‌كانت زۆرتر به خۆشى به‌سه‌ر به‌ریت، ده‌توانییت سه‌ردانى فرۆشگا گه‌وره و مێژوویى و رازاوه‌كانى شاره‌كه بكه‌یت و له‌گه‌ڵ سه‌یركردنى كاڵا گرانبه‌هاكاندا مامه‌ڵه‌ى پێداویستییه‌كانت بكه‌یت.
پێنجه‌م: سه‌ردانى مۆزه‌خانه‌ى مێژوویى والڤن بكه: ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه ده‌كه‌وێته شه‌قامى "شارل گالان" و زۆر پارچه‌ى شوێنه‌وارى و هونه‌رى و مێژوویى تێدا پارێزراوه. وه‌ك گه‌نجینه‌كانى یۆنان و رۆمان و میسیرییه كۆنه‌كان و وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.