یه‌په‌گه پلانی داخستنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌یه
خۆی بۆ هێرشێكی به‌رفراوان ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژئاوا، پلانی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان سووریا و توركیایان داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له داعش، سنووره‌كه له‌گه‌ڵ توركیا دابخه‌ن.
له‌و رێگایه‌وه‌ش ده‌توانرێت رێگا له چوونی خه‌ڵكی بیانی بگیرێت بۆ ناو رێكخراوی داعش و پهیوهندیكردنییان به ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت، یه‌په‌گه و هاوپه‌یمانه‌كانی، رووبه‌ڕووی سه‌ربازی توركیا ببینه‌وه، به‌و پێیه‌ی توركیا كوردی رۆژئاوا وه‌ك دو‌ژمنێك سه‌یر ده‌كات.
دوای ساڵێك له پاڵپشتی ئاسمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له كوردانی رۆژئاوا، له ئێستادا كورد و هاوپه‌یمانه‌كانی، رووبه‌رێكی فراوانی سنووری نێوان سووریا و توركیا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
له ئێستاشدا چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، ته‌نها 100 كیلۆمه‌تری سنوورییان له‌ده‌ستداوه، به‌وپێیه‌ی به‌شێك له ناوچه سنوورییه‌كانی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریادایه.
هه‌رچی توركیایه، به به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، كه رێگا به یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و كوردانی رۆژئاوا بدات، به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای فورات جموجۆڵ بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باڵا له ریزه‌كانی یه‌په‌گه، رایگه‌یاندووه، په‌ڕینه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی رۆژئاوای فورات له پلانه‌كه‌یاندا هاتووه، به‌تایبه‌تیش بۆ شه‌ڕكردنی له دژی رێكخراوی داعش له شاره‌كانی جه‌رابلوس و منبه‌ج كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی رێكخراوه‌كه‌دایه.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" به تاكه هاوبه‌شی هه‌ڵمه‌تی گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت له‌سه‌ر زه‌وی، له شه‌ڕی دژی داعش و پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته، كه چه‌ند هۆز و گرووپێكی چه‌كداری عه‌ره‌بیشی تێدایه و ناوه‌ناوه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هاوكاری ده‌كرێن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز