جنێڤ 3 ده‌ست به كاره‌كانى ده‌كات
نووسینگەی نێردراوی تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، دانووستانەکانی جنێڤ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ئەمڕۆ دەستپێدەکه‌ن.
K24 – جنێڤ:
نووسینگەی نێردراوی تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ سووريا، ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، دانووستانەکانی جنێڤ بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا ئەمڕۆ دەستپێدەکه‌ن.
ستیڤان دیمیستورا، دووپاتیکردەوە، وادەی ئەنجامدانی دانووستانەکانی جنێڤ سێ ناگۆڕن، ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەشداریکردنی خۆی رانەگەیاندووە.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوایکردووە، گەمارۆی سەر خەڵکی مه‌ده‌نى بشکێندرێت، ئەمەش وەک پێش مەرجێک بۆ بەشداریکردنییان لە دانووستانەکانی جنێڤ سێ‌دا.
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بایكۆتی به‌شداربوونی له كۆنگره‌ی جنێڤ3 كرد، كه بڕیار وايه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر 2016 له جنێڤ له سویسرا به‌ڕێوه بچێت، ئامانج له‌و كۆنگره‌یه‌ش كۆتایی هێنانه به‌شه‌ڕی 5 ساڵه‌ی ناوخۆی سووریا.
ده‌سته‌ی باڵای دانووستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریای به‌شداربوو له كۆنگره‌ی ریاز رایگه‌یاند: "وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌رێنييان ده‌رباره‌ی داواكارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچنه جنێڤ".
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوایكردبوو، وه‌ك نياز پاكییه‌ك، پێویسته بۆردومانی ئاسمانی سووریا و رووسیا بوه‌ستێت و ئابڵووقه‌ش له‌سه‌ر ناوچه گه‌مارۆدراوه‌كان له سووریا هه‌ڵبگیرێن.
دووپاتیشیكرده‌وه ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 29كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر2016 به‌رده‌وامده‌بێت له كۆبوونه‌وه‌كانی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه، تا ده‌گه‌نه ئه‌نجام و هه‌ڵوێستێك بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ی جنێڤ3.
لای خۆیه‌وه خه‌وله مه‌ته‌ر گوته‌بێژی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاندبوو: " ئه‌مڕۆ هه‌ینی دانووستانه‌كانی كۆنگره‌ی جنێڤ3 ده‌رباره‌ی سووریا ده‌ستپێده‌كه‌ن، هیچ دواخستنێكیش بۆ ئه‌و كۆنگره‌یه له ئارادانییه".
ده‌رباره‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئۆپۆزیسۆن و به‌شداربوونی په‌یه‌ده له كۆنگره‌ی جنێڤ مشت‌ومڕ و ململانێی زۆری لێكه‌ته‌وه، توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دژی ئه‌وه‌بوون په‌یه‌ده به‌شداری له كۆنگره‌ی جنێڤ بكات، بۆیه نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا رایگه‌یاند: "په‌یه‌ده له‌و كۆنگره‌یه‌دا به‌شدار نابێت".