به ڤیدیۆ.. سلێمان ره‌مه‌زان ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی زێره‌ڤانی كێشایه‌وه
چیتر به‌رگه‌ی ئه‌نجامه خراپه‌كانی نه‌گرت
K24 ـ هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به فه‌رمی سلێمان ره‌مه‌زان ده‌ستی له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگرت و ئیداره‌ی یانه‌كه‌یش ده‌ستله‌كاركیشانه‌وه‌كه‌ی قبوول كرد.
به‌پێی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هه‌ریه‌ك له (ئاشتی مسته‌فا، عه‌لی وه‌هیب و حازم ساڵح)ـیش بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئه‌و راهێنه‌ره به‌ربژێرن.
یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی له ساڵی 2011 دامه‌زراوه، 3 جار بۆته پاڵه‌وانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، نازناوێكی جامی كوردستان و سووپه‌ری كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كردووه، له كۆی 5 یاری هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه، به 3 خاڵ له دواخانه‌ی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌بینرێت، به‌مه‌یش ئیداره‌ی یانه‌كه به ته‌واوه‌تی له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه بێهیوا بوونه، ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك بارودۆخیان خراپه ده‌بێت به مانه‌وه‌یان له خوله‌كه مه‌منوون بن. له دوایین یاری یانه‌كه‌ش كه دوێنێ به‌رێوه چوو، تیپه‌كه‌ی سلێمان ره‌مه‌زان تووشی شكستێكی دیكه‌ی گه‌وره هات كه كاتێك یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رانبه‌ر 2 گۆڵ به یانه‌ی كه‌ركووك دۆڕاند.
سلێمان ره‌مه‌زانی ته‌مه‌ن 46 ساڵ، 3 نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستانی بۆ یانه‌ی زێره‌ڤانی بردۆته‌وه، پێشتر راهێنه‌ری یانه‌كانی دهۆك و زاخۆش بووه.
بۆ زانیاری زیاتر بینه‌ری گه‌شته‌كانی ئه‌مڕۆی وه‌رزشی كوردستان 24 بن زانیاری و ورده‌كاری زیاتر له باره‌ی ئه‌م هه‌واڵه و چه‌ندان بابه‌تی تریش ده‌بینن...