سه‌رۆكى شاندى سووريا: دانووستانه‌كان له قۆناغى ئاماده‌كاريدان
سه‌رۆكى شاندى رژێمى سووريا له دانووستانه‌كانى جنێڤ 3، به‌شار جه‌عفه‌رى، رايگه‌ياند، دانووستانه ناڕاسته‌وخۆكان هێشتا له قۆناغى ئاماده‌كارى سه‌ره‌تاييدان.
K24 – جنێڤ:
سه‌رۆكى شاندى رژێمى سووريا له دانووستانه‌كانى جنێڤ 3، به‌شار جه‌عفه‌رى، رايگه‌ياند، دانووستانه ناڕاسته‌وخۆكان هێشتا له قۆناغى ئاماده‌كارى سه‌ره‌تاييدان.
ئه‌مڕۆ شاندى رژێمى سووريا و نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى سووريا له جنێڤ كۆبوونه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكى شاندى رژێمى سووريا كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى ساز كرد.
له وته‌كانيدا به‌شار جه‌عفه‌رى، رايگه‌ياند، ئێمه هێشتا چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌ين بزانين له‌گه‌ڵ كێدا دانووستان بكه‌ين.
گوتيشى: "تا ئێستا هيچ شتێكى روون نييه".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌يدا له‌گه‌ڵ ديمستۆرا، سه‌رۆكى شاندى رژێمى سووريا داوايكردووه، ليستى ناوى دانووستانكارى سه‌ر به به‌ره‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى پێ بدرێت.
هه‌روه‌ها گوتى: "له ميانى كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ديمستۆرا، رامانگه‌ياندووه، وه‌ك حكومه‌تى سووريا چاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى به‌رهه‌ڵستكاران ده‌كه‌ين، كه ته‌قينه‌وه‌كانى مه‌زارگه‌ى سه‌يده زه‌ينه‌ب ئيدانه بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ستيڤان ديمستۆرا، ده‌ستپێكردنى دانووستانى ناڕاسته‌وخۆى نێوان لايه‌نه ناكۆكه‌كانى سوورياى راگه‌ياند.