باڵەخانەیەك لەگەڵ ھەتاو دەخوولێتەوە
وزەی خۆر دەگۆڕن بۆ وزەی كارەبا، ئەو وزەیەی كە بەدەست دێت پێنج ھەندی پێداویستی بیناكەیە.
K24 – مهدرید:
بە مەبەستی دابینكردنی وزەی كارەبا و كەڵك وەرگرتن لە تیشكی خۆر ئەندازیاران لە مهدریدی پورتوگال خانووی ھاوشێوەی گوڵەبەڕۆژەیان درووستكردووە.
ئەو خانووە لەگەڵ تیشكی خۆر دەخوولێتەوە، ئەویش بە شێوەیەكی ئەندازەیی، واتا خوولانەوەیەكی 180 پلەیی لە ماوەی رۆژدا.
فۆتڤلتائیک (PhotoVoltaic)ی میچی ئەو خانووە گۆشەی 90 پلەییان ھەیە و دەتوانن بە گوێرەی تیشكی خۆر بخوولێنەوە، بەمەش وزەی خۆر دەگۆڕن بۆ وزەی كارەبا، ئەو وزەیەی كە بەدەست دێت پێنج ھەندی پێداویستی بیناكەیە.
ئێستا بەكارھێنانی وزەی خۆر بووەتە پرسێكی سەرەكی جیھانی. پرۆژەی نوێی فۆتڤلتائيك (شووشەگەلێكی چوار گۆشهن) لە وڵاتی پورتووگال كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و پێنج ھەندی پێویستی بینایەك وزە بەرھەم دێنن.
سەرپەرستی ئەو پڕۆژەیە، گوولیھرم سیلڤا (Guilherme Silva ) رایگەیاند: "ئەوە یەكەم خانووی ھەتاویی خوولاوەیە لە مهدرید و بۆ ژیان خۆڕاگر و گونجاوە".
گوولیھرم سیلڤا گوتی: "ئەو پرۆژەیە بە جۆرێكە لە وەرزی ھاویندا سیستەمی فێنككەرەوە دابیندەكات و لە زستانیشدا سیستەمەی گەرمكەرەوەی خانووەكدا بە تەوای دابین دەكات".
سیلڤا گوتیشی: "لە وڵاتی پورتوگال، كاتی گونجاو بۆ كاروچالاكی رۆژانە لە زستان 9 كاتژمێرە و خاوەن ماڵ دەتوانێت لەسەر بنەمای پێداویستیی خۆی خوولانەوەی خانووەكەی رێكبخات، ئەو خوولانەوەیە ھەست پێناكرێت و نابێتە ھۆی ئازاری دانیشتووانی ماڵەكە".