لە كۆڕبەندی داڤۆس وێنەی پەتاتەیەك بە ملێۆنێك دۆلار فرۆشرا
وێنەكە ھی پەتاتەیەكی ئۆرگانیكی ئیرلەندایە و سێ كۆپی ھەیە. ئاباش یەك لە وێنەكانی بۆ خۆی پاراستووە و وێنەیەكێشیانی پێشكەش بۆ مۆزەخانەی ھونەرە جوانەكانی سێربستان كردووە.
K24 – داڤۆس:
لە كۆربەندی داڤۆسدا وێنەگرێكی ئیرلەندا بە ناوی كوین ئاباش، وێنەی پەتاتەیەكی بە ملیۆنێك دۆلار (750000 پاوند) فرۆشت.
ئەو وێنەیە ناوی پەتاتەی ژمارە 345 ە و لەساڵی 2010 گیراوە.
بە گوێرەی راپۆرتێكی گۆڤاری فورچون، ئەو وێنەیە باگراوەندێكی رەشی ھەیە، لە نزیكەوە گیراوە و ئەو باگراوەندە رەشە بە واژۆی وێنەگرەكە واتە ئاباش ھەژمار دەكرێت.
وێنەكە ھی پەتاتەیەكی ئۆرگانیكی ئیرلەندایە و سێ كۆپی ھەیە. ئاباش یەك لە وێنەكانی بۆ خۆی پاراستووە و وێنەیەكێشیانی پێشكەش بۆ مۆزەخانەی ھونەرە جوانەكانی سێربستان كردووە.
ئاژانسی ئێندیپێندنت نووسیویەتی: "وێنەكانی ئاباش كڕیاری دەوڵەمەندییان ھەیە" و پشتڕاستی كردووەتەوە، ھەفتەی رابردوو كۆپی سێیەمی ئەو پەتاتەیە، لە كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسدا فڕۆشراوە بە بازرگانێكی ئەوروپایی، بەڵام ناوی كڕیارەكە ئاشكرا نەكراوە.
ئاباش سەبارەت بەو وێنەیە گوتی: "فرۆشتنی بەرھەم بۆ خوڵقێنەری ھونەر تاڵ و شیرێنە. ھونەرمەند بە ھۆكاری كرداریی ئەو كارە ئەنجامدەدات و ھیواخوازە ھونەرەكەی بۆ خاوەنە نوێیەكی شادی و ئاسوودەیی بەرھەم بێنێت".