جۆن كيربى: يه‌په‌گه تيرۆريست نييه و هاوكاريى ده‌كه‌ين
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى هه‌ژموون و هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، جۆن كێربى گوتى:
K24 – قاميشلۆ:
گوته‌بێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا، جۆن كێربى، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا كه ئاژانسى هه‌واڵده‌رى دۆغانى توركيا گواستوويه‌تييه‌وه، رایگەیاند، ئه‌مريكا به چاوى تيرۆريست بوونه‌وه ناڕوانێته يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه) و بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه له پێناو سه‌رخستنى هه‌وڵه‌كانيان له شه‌ڕى دژ به داعشدا.
سه‌باره‌ت به نيگه‌رانييه‌كانى توركيا له باره‌ى هه‌ژموون و هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل، جۆن كێربى گوتى: "واشنتن لە نیگەرانییەكانى توركیا تێدەگات، به‌ڵام راستييه‌كى روونه ئەو هێزانە سەركەوتووبوونه لە شەڕى دژى داعشدا و ئەمەریكاش هاوكارییان دەكات".
ئه‌م وتانه‌ى كێربى دواى ئه‌وه هاتن، كه دوێنێ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌مريكا خۆى له نێوان توركيا و يه‌په‌گه يه‌كلا بكاته‌وه و يه‌كێكيان هه‌ڵبژێرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، عومەر كۆركماز، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ بۆ كاروباری عەرەبيى، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت گوتی: "پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ چەند گرووپێكی كورد بەشێكە لە خاڵە ناكۆكەكان كە توركیا لەبارەیانەوە لەگەڵ هاوپەیمانەكەی لە پەیمانی باكووری ئەتڵەسیی".
گوتیشی: "توركیا سنووری خۆی لە هەموو هێرشێكی دەرەكی دەپارێزێ وەك چۆن پێشتر فڕۆكە رووسییەكەی خستەخوارەوە"، وەك ئاماژەیەك بۆ جموجۆڵی شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە سەر سنووری نێوان رۆژئاوا و باكووری كوردستان و جموجۆڵی چەكدارانی داعش لە هەمان ناوچە.
عومەر كۆركماز ئاماژەش دەكات كە: "توركیا بەردەوام دەبێ لە پێشوازیكردن لە پەنابەرانی سووریا، هەرچەندە ژمارەیان زۆرە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ناچێتە ژێر باری بەرپرسیارێتی بەرامبەر ئەو پەنابەرانە".
پێشتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند توڕەبوونی خۆی ئاشكرا كرد لە بەرامبەر پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ كورد لە رۆژئاوا و داوای لە واشنتن كرد یەكێكیان هەڵبژێرێ یان توركیا یاخود "تیرۆریستانی كۆبانێ"، وەك ئەردۆغان گوتی.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، په‌يامنێرى كوردستان 24 له رۆژئاواى كوردستان رايگه‌ياند، شاندێكى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى ديدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئيدارى و هێزه‌كانى رۆژئاواى كوردستان، گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و پارچه‌يه‌ى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، ئه‌و شانده له ٢٠ كەس پێكهاتوون و بەمەبەستی بەشداریكردن لە شەڕی داعش گەیشتوونەتە كۆبانێ، چاودێری هێزەكانی سوریای دیموكرات دەكەن لە كۆترۆڵكردنەوەی شاری مەنبەجی باكووری حەلەب، كە لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدایە و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌يانه‌وێت ناوچه‌كه رزگار بكه‌نه‌وه.
لێدوانەكەى جۆن كێربی لە دواى ئەوە هات لە چەند رۆژى ڕابردوودا ڕەجەب تەیب ئەردۆخانى سەرۆكى توركیا ڕایگەیاند پەیەدە تیرۆرستە و ئەمەریكا دەبێت یان توركیا هەڵبژێرێت یان پەیەدە و یەپەگە.
هەروەها ناردنی هێزە ئەمریكیەكە دوای ئەوە دێت لەسەرەتای ئەم مانگەدا شاندێكى ئەمەریكی بە بەشداری برێت مەكۆرگ یاریدەدەری جێگری دەرەوەی ئەمەریكا سەردانی شاری كۆبانێیان كرد.
له سه‌ر زه‌مينى واقيعيش، روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای دانیشتوانه‌كانیان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) دوو شارۆچكه‌یان له باكووری حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵكردووه.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌ست روانگه‌كه كه‌وتووه، له‌سه‌ر داوای دانیشتوانه‌كانیان، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل شارۆچكه‌ی دێرجه‌مال و مرعناز له باكووری حه‌له‌ب كۆنتڕۆڵكردووه.
روانگه‌ی سووری هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستنیان له بۆردومانه‌كان و كۆنتڕۆڵنه‌كردنی ناوچه‌كانیان له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌سه‌د، خه‌ڵكه‌كه ئه‌و دوو شارۆچكه‌یان راده‌ستی یه‌په‌گه كردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ دوێنێ بڵاویكردووه‌ته‌وه: "هێزه‌كانی رژێمی سووریا و هاوپه‌یمانه‌كانی گوندی كه‌فه‌ین و نزیكه‌ی 1 كیلۆمه‌تر له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردووه كه 5 كیلۆمه‌تر له شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌تی ستراتیژی دووره، به‌مشێوه‌یه‌ش هێزه‌كانی سه‌ر به ئه‌سه‌د نزیكه‌ی 25 كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه نزیكبوونه‌ته‌وه".
روانگه‌ی سووری ئاشكرایكردووه: "سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان به روانگه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، 2500 خێزان له باكووری حه‌له‌ب بردراونه‌ته شاری عه‌فرین (كه له ژێر ده‌ستی یه‌په‌گه‌دایه)، ئه‌و خێزانانه‌ی ئاره‌زووی مانه‌وه‌یان كردووه، به‌سه‌ر قوتابخانه‌كان و خێوه‌تگای رووباری په‌نابه‌راندا دابه‌شكراون، له هه‌مانكاتدا ئه‌وانه‌شی ویستوویانه بچنه رۆژئاوای حه‌له‌ب رێگایه‌كی سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕبوونیان بۆ دابینكراوه".
پێش 3 رۆژ، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تی كوردییه‌وه له ناوچه‌ی عه‌فرین به روانگه‌ی سووریا‌ن راگه‌یاندووه: "یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دیداریان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری ئۆپۆزیسیۆنی سووریاكردووه له باكووری حه‌له‌ب، هه‌ردوولا رێككه‌وتوون په‌ناگه و شوێنی مانه‌وه بۆ ئاواره‌كانی گیرخواردوو له‌سه‌ر سنووری سووریا-توركیا دابین بكه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ روانگه‌كه دووپاتیانكردووه‌ته‌وه: "رێككه‌وتن كراوه رێڕه‌وێكی تێپه‌ڕبوونی سه‌لامه‌ت بۆ خانه‌واده‌ی ئاواره‌كانی هه‌ڵاتوو له شار و شارۆچكه‌كانی حه‌له‌ب له شاری ئه‌عزازه‌وه بۆ شاری عه‌فرین بكرێته‌وه، چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی خێرا بۆ نه‌خۆشه‌كانیان بكرێت، له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌كان له عه‌فرین، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی ئاواره‌كانیش به سه‌رپه‌رشتی و له‌ژێر پاسه‌وانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل له عه‌فرینه‌وه بۆ شاری ئیدلیب بگوازرێنه‌وه".