وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی ده‌رباره‌ی مووچه دوو بڕیار ده‌رده‌كات
"هه‌ر وه‌زاره‌تێك زووتر لیستی مووچه‌ی ئاماده‌بكات زووتر مووچه وه‌رده‌گرێت، له مانگه‌كانی داهاتوودا به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه به رێژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه ده‌كرێت"
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بڕیاردراوه:
كار به ڕێزبه‌ندی به‌رواری خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌كرێت، بۆ مانگی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، هه‌ر وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌كی سه‌ر به حكوومه‌ت زووتر لیستی مووچه‌ی خۆی ئاماده بكات به پێی سیسته‌می نوێی (كاتی) مووچه، سه‌ر دانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی مووچه، به پێی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی كه دیاری كراوه بۆ پاشه‌كه‌وت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی بڕیاریداوه به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه بكرێت به خشته‌ی ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی (كاتی) نوێی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له مانگه‌كانی داهاتوو، بۆ گونجاوتركردنی ئه‌م خشته‌یه، كه زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه بێت كه زۆرترین بارگرانیان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ.