8 پاشكۆی بازرگانیی عێراق داخران
به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وە
K24 ـ هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق هه‌شت پاشكۆی بازرگانی له باڵیۆزخانه‌كانی عێراق لە جیهان داخست كه دیارترینیان ناوه‌ندی بازرگانییه له ئیستەنبوڵ.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق راگه‌یاندنێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا هاتووه: "به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بودجەی ته‌رخانكراو، وه‌زاره‌تی بازرگانیی كاره‌كانی هه‌شت پاشكۆی بازرگانیی له چه‌ند وڵاتێك راگرت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوەکە، ئه‌و بڕیاره پاشكۆی بازرگانیی له باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له كينيا، دیمه‌شق، ماليزيا، بولگاريا، تونس، سيریلانكا، ئوستراليا، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی بازرگانیی له ئیستەنبوڵ ده‌گرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: قه‌یرانی دارایی و كه‌میی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له نێوان عێراق و ئه‌و وڵاتانه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی بازرگانیی، گرنگترین هۆكاری ده‌رکردنی ئه‌و بڕیاره‌ن.
پێشتر به‌رپرسانی عێراق رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان و تێچووی جه‌نگ له دژی چه‌كدارانی داعش، عێراق توشی قه‌یرانێكی دارایی گەورە بووەتەوە.