ئۆپیك: ئاستى ئەو نەوتەی کە له بازاره‌کانی جیهاندا خراوەتەڕوو ئه‌م ساڵ به‌رزتر ده‌بێ
"تاران ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سعودییه له باره‌ى دۆخى ئێستاى نه‌وت له بازاره جیهانییه‌كان"
K24- هەولێر:
رێكخراوى وڵاتانى ههنادهكارى نه‌وت (ئۆپیك) رایگه‌یاند ئاستى ئەو نەوتەی کە له بازاره‌کانی جیهاندا خراوەتەڕوو له‌م ساڵدا به‌رزتر ده‌بێت له‌وه‌ى كه پێشبینى كراوه، له كاتێكدا ئه‌ندامانى رێكخراوه‌كه نه‌وتێكى زۆر به‌رهه‌م دێنن بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌ندام نین له (ئۆپیك) و ئه‌وانه‌ى زیانیان پێگه‌یشتووه له دابه‌زینى نرخى نه‌وت.
(ئۆپیك) له راپۆرتى مانگانه‌ى خۆیدا، ئاماژه بۆ ئەوە دەکات کە: رۆژانه بڕى 32.22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌رهه‌مهێناوه له مانگى كانوونى دووه‌م/ یهنایەردا، كه بڕى 130 هه‌زار به‌رمیل زیاده‌ى به خۆوه بینیوه بەراورد لەگەڵ مانگى رابردوو، ئه‌م زیاده به‌رهه‌مه له كاتێكدایه (ئۆپیك) پێشبینىی نزمبوونى ئاستى كڕینى نه‌وت ده‌كات له ساڵى 2016.
راپورته‌كه دەشڵێ: زیاده‌ى نه‌وت له بازاره‌كان ده‌گاته 720 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا له ماوه‌ى ساڵى 2016، ئه‌گه‌ر به هه‌مان رێژه‌ى مانگى كانوونى دووه‌م/ یهنایەر نه‌وت به‌رهه‌مهێنرا.
زۆربه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌ر ئاماده‌یى خۆیان دهربهریوە هه‌وڵێك كۆنتڕۆلكردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت بدەن.
هاوكات وه‌زیرى نه‌وتى ئێران، بیجین زه‌نگه‌نه گوتى: "تاران ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سعودییه له باره‌ى دۆخى ئێستاى نه‌وت له بازاره جیهانییه‌كان"، گوتیشى: " ئێران پشتگیریى له هه‌موو هه‌وڵ و هاكارییهكانى وڵاتانى ئۆپیك ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن و به تایبه‌ت لەگەڵ سعودییه".
به‌ڵام له له‌نده‌ن، سه‌رۆكى كۆمپانیاى، رووسنهفتى حكوومه‌تى رووسیا پێشنیازى كرد وڵاته گه‌وره‌كانى به‌رهه‌مهێنەری نه‌وت به رێككه‌وتن ئاستى به‌رهه‌مهێنانیان كه‌مبكه‌نه‌وه، له پێناو بهرزكردنى نرخى نه‌وت كه له دابه‌زیندایه"، گوتیشى: " هۆى به‌رزبوونى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت رێكخراوى ئۆپیكە".
سه‌رچاوه: حه‌یاتی لەندەنیی
ئاماده‌كردن: نه‌وزاد محه‌ممه‌د