زيادبوونى نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
"كه‌ڵه‌كه‌بوونی نه‌وت له بازاره‌كان و سستبوونی ئابووریی چین بە واتای مانەوەی نرخیی نه‌وتە بە نزمی تا نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ"
K24- هه‌ولێر:
زیادبوونی نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا به رێژه‌یه‌كی پێوانه‌یی و مه‌ترسییه‌كانی تایبه‌ت به سستبوونی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهان، هۆكاربوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وتی خاو لە جیهان دابه‌زێت.
لە گرێبه‌سته پێشوەختەکانی فرۆشتنی نه‌وتی خاو، نرخی بەرمیلێک نەوتی جۆری برێنت 17 سه‌نت دابه‌زی و بە 30.67 دۆلاری ئەمریکیی فرۆشرا، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای تێكساسی ئه‌مریكا 44 سه‌نت دابه‌زیی و نرخی یه‌ك به‌رمیلی ئەو نەوتە گه‌یشته 26.19 دۆلار.
داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زانیارییه‌كانی وزه‌ی ئه‌مریكا دوێنێ ئه‌وه‌یان ئاشکراکرد، نه‌وتی ئه‌مباركراوی ئه‌مریكا به ئاستێكی پێوانه‌یی زیادبووه و گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 65 ملیۆن به‌رمیل، په‌یمانگه‌ی نه‌وتی ئه‌مریكاش رایگه‌یاند: "ته‌نها هه‌فته‌ی رابردوو نه‌وتی خاوی ئه‌مباركراو له ئه‌مریكا 2.4 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه".
بڵاوكراوه‌ی شۆرك ریپۆرت له ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: "دابه‌زینی ئاستی داواكاریی بۆ نه‌وت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتاییهاتنی وه‌رزی زستان كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كان".
له یاداشتێكدا بۆ كڕیاره‌كان، بانكی گۆڵدمان ساكسی ئه‌مریكا پێشبینیی كرد: "كه‌ڵه‌كه‌بوونی زۆری نه‌وت له بازاره‌كان و سستبوونی ئابووریی چین واتای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن نرخی نه‌وت تا نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵ له دابه‌زیندا ده‌بێت".
لای خۆیه‌وه ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند: "به دووری ده‌زانێت رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بگه‌نه رێككه‌وتن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپێك) ئاماژه‌ی بۆ ئەوە کرد: "هه‌روه‌ك پێشتر پێشبینیكراو بوو، ئه‌مساڵ نەوتی زیاد لە پێویست له بازارەکانی جیهان زیاد ده‌كات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
و: موحسین حوسێن