نهێنييه‌كانى به‌خته‌وه‌رى بزانه
"په‌یوه‌ندیی باش به‌خته‌وه‌ری و ته‌ندروستی به‌دوادێت"
K24 ـ هه‌ولێر:
به بۆچوونی هه‌ندێك به‌خته‌وه‌ریی به ماڵ و سامان به‌ستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه دروستكردنی خێزان و په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رموگوڕ له نێوان هاوڕێیان به به‌خته‌وه‌ری له قه‌ڵه‌مده‌ده‌ن.
رۆبه‌رت وۆڵدنگر پزیشكێكی ده‌روونیه و توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی ئه‌نجامداوه به‌ناونیشانی "پێشكه‌وتنی كه‌سه‌كان"، توێژینه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی دوو توێژه‌ری زانكۆی هارڤارد ئه‌نجامدراوه و له به‌شێكی توێژینه‌كه‌وه ئاماژه‌يان بۆ نهێنییه‌كانی به‌خته‌وه‌ریی كردووه.
پوخته‌ی توێژینه‌وه‌كه كورتكراوه‌ته‌وه له‌وه‌ی، په‌یوه‌ندیی باش وا له مرۆڤ ده‌كات به‌خته‌وه‌ربێت و ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌بێت به‌مشێوه‌یه:
1ـ په‌یوه‌ندیی به‌تین: له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و پیاوانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزان، هاوڕێكانی، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌رترین كه‌سن و ته‌ندروستییه‌كی باشیان هه‌یه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشه‌گیرن و هه‌ست به ته‌نیایی ده‌كه‌ن، یاخود په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان دیاریكراوه.
2ـ جۆری په‌یوه‌ندییه‌كان: توێژینه‌وه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ته‌نیا نابێته هۆی به‌خته‌وه‌ری، به‌ڵكو جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه له هه‌ڵكشانی ئاستی به‌خته‌وه‌ریی رۆڵ ده‌بینێت، بۆ نموونه، په‌یوه‌ندییه‌كانی مرۆڤ له ته‌مه‌نی 20 ساڵی گرنگیه‌كی زیاتری هه‌یه و باشتره به به‌راورد به په‌یوه‌ندییه‌كانی كه‌سێك كه له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا بێت، ئه‌و گرنگییه‌ش له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی به‌رجه‌سته ده‌بێت.
3ـ سه‌قامگیریی له هاوسه‌رگیریی: توێژینه‌وه‌كه‌ی هارڤارد تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی، هاوسه‌رگیری هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ دووربێت له نه‌خۆشی (خه‌ڵه‌فانی پیری) و لاوازبوونی خۆش و بیر.
توێژه‌ر نووسیویه‌تی: "كۆمه‌ڵگه هه‌میشه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی سامان و كاركردن هه‌وڵده‌دات، به‌ڵام له‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتووه، له‌ماوه‌ی 75 ساڵی رابردوو (كه ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یه)، ئه‌و كه‌سانه‌ی ژیانێكی باشیان هه‌بووه، له‌و جۆره كه‌سانه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خێزان، هاوڕێیان، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه".
و: نیزام فه‌یسه‌ڵ
